شاندێکی فەرەنسی سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد
شاندی فەرەنسی لە رۆژی ٧٨٢یەمینی ئێشکگریی دادپەروەریدا سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد.
شاندی فەرەنسی لە رۆژی ٧٨٢یەمینی ئێشکگریی دادپەروەریدا سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد.
ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاساری کوڕی کە لە پێناو کەسوکاریان کە لەلایەن پاسەوانان و خزمەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژرابوون، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا دەستیان پێکردووە، لە رۆژی ٧٨٢یەمیندا بەردەوامە.
ئەمینە شەنیاشار ئەمڕۆ هاتەوە بەردەم دادگای رحا و پلاکاردی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشاری"ی بەرزکردەوە و دەستی بە چالاکی ئێشکگریی کرد. فەرید شەنیاشار بەهۆی ئەوەی بەشداری لە بانگەشەی هەڵبژاردندا کردووە لە چالاکییەکەی ئەمڕۆدا ئامادەنەبوو.
سەرۆکی پێشووی سآرەوانی جنێڤ رەمی پاگانی، لە پارتی ئینسۆمیسی فەرەنسی ئانجلیکو سچمیدت و رۆژنامەوان راچاد ئارمانیۆس سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.
شاندەکە لەبارەی کۆمەڵکوژییەکە و تێکۆشانی دادپەروەری کە بەڕێوەدەچێت، زانیاری لە ئەمینە شەنیاشار وەرگرت و رایگەیاند کە ئەوان لە جنێڤ دەبنە دەنگی بنەماڵەی شەنیاشار و پشتیوانی لە بنەماڵەکە دەکەن.
ئەمینە شەنیاشاریش سپاسی شاندەکەی کرد و رایگەیاند، کە پشتیوانی هێز بەوان دەبەخشێت.
هـ . ب