شاندی هەدەپە، دەبەپە و پە ئی ئا سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد
شاندی هەدەپەم دەبەپە و پە ئی ئا سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد کە ساڵێکە بەرخۆدان دەکات.
شاندی هەدەپەم دەبەپە و پە ئی ئا سەردانی خانەوادەی شەنیاشاری کرد کە ساڵێکە بەرخۆدان دەکات.
ئەحمەد کایا هاوسەرۆژکی شارەوانی ئەرگەنی کە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی مرۆڤ و ئازادیەکان (پە ئی ئا) و نوێنەرانی هەدەپە و دەبەپە لە ئەرگەنی و چەرموک سەردانی خانەوادەی شەنیاشاریان کرد کە ساڵێکە لەبەردەم باڵەخانەی دادگای روحا دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروری کردووە.
فەرید شەنیاشار باسی تێکۆشانەکەیانی کرد. دایە ئەمینە شەنیاشاریش رایگەیاند کە ساڵێکە چالاکیەکەیان بەردەوامە و وتی، "لەگەڵ هەموو ئاستەنگیەکان ئەوان لەبەردەم دادگا دانیشتوون. بۆ وتەوەرگرتن داوام دەکەن. بکوژەکانیش بە ئازادی دەگەڕێن. کێ منداڵانی مندیان کوشت؟ بۆچی کوڕەکەم ئازاد ناکەن؟ ئایا ئەمە دادپەروەریە؟"
زولکوف بیرگول هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی ئەرگەنی رایگەیاند، ئەوان پشتگیری لەم چالاکیە مافدارە دەکەن و دەیانەوێت بە زوترین کات داوکاری خانەوادەکە جێبەجێ بکرێت و وتی، " دەمانەوێت هەموو کەسێک پشتگیری لە تێکۆشانی مافداری خانەوادەی شەنیاشار بکات."
ئەحمەد کایا یاریدەدەری سەرۆکی پە ئی ئا پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەنیاشار کرد کە بەم ئەندازەیە بە ئیرادەن و وتی، " بەم هۆیەوەیە کە پێویستە هەموو کەسێک پشتگیری لە چالاکیەکە بکات. ئێمە بۆ دادپەروەری لێرەین. ئامانجێکی دیکەمان نییە. ئێمە دەمانەوێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت. پێویستە ئەم کۆمەڵکوژیە ئاشکرا بکرێت."
بەرات جان هاوسەرۆکی هەدەپەی چەرموک ئاماژەی بە ئاستەنگیەکانی دژی دادپەروەری کرد و وتی، "ئێمە پشتری لە چالاکیە مافدارەکەی خانەوادەی شەنیاشار دەکەین."
فەرید شەنیاشاریش سوپاسی شاندەکەی کرد و وتی، " پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لەم دۆزە بکات. دەمانەوێت بو زوترین کات، دادپەروەری جێبەجێ بکرێت."
ف.ق