شاندی هەدەپە سەردانی گوندەکانی سەمسوریان کرد

حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ و شاندێکی هاوەڵی سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی کرد لە گوندەکانی سەمسوور.

حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخ، بەڕێوەبەرانی هەدەپە، پارێزەرانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی لقی ئێلح سەردانی گوندەکانی کایاجک، باشپنار، داودخان و بوکلومی سەمسوور کرد و قوربانیانی بومەلەرزەیان بەسەرکردەوە.

شاندەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیان کرد و لە دۆخی زیانلێکەوتووان پرسیەوە و رایانگەیاند کە پشتگیری لە هاوڵاتیان دەکەن.

ف.ق