شاندی پارتی چەپی سەوز سەردانی گوندی بانای گەمارۆدراوی کرد
شاندی پارتی چەپی سەوز سەردانی گوندی بانای ناوچەی باسای شەرناخی گەمارۆدراوی کرد.
شاندی پارتی چەپی سەوز سەردانی گوندی بانای ناوچەی باسای شەرناخی گەمارۆدراوی کرد.
لە گوندی بانای سەر بە ناوچەی باسای شەرناخ کە بە سەرباز گەمارۆدراوە. ئەو گوندنشینانەی کە مەڕەکانیان لە گوندەکە دەرهێنراون، بەهۆی قەدەغەکردنەوە ناتوانن بچن بۆ ئاودانی باخەکانیان. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، کێڵگەی برنج و میوەی خەڵکی گوندەکە سوتا. شاندەکە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی شەرناخ نەورۆز ئویساڵ ئەسڵان، ڕێکخراوەکانی پارتەکە لە ناوەند و ناوچەکان پێکهاتبوو، سەردانی گوندنشینانیان کرد.
لە سەردانەکەدا، گوندنیشان داوایان لە شاندەکە کرد گەمارۆکە کۆتایی بێت و داوایان کرد کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ لەم بارەیەوە هەستیار بن. وا بڕیارە، ڕۆژانی ئاندە شاندەکە ڕاپۆرتی خۆی پەیوەست بە گوندەکە ئامادە بکات و بڵاوی بکاتەوە.