شاندی ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی کۆتاییان بە سەردانەکانیان هێنا

سەردانەکانی شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپی کە تایبەت بە ڕۆژنامەنووسانی شەهید گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین هاتبوونە سلێمانی بە سەردانی کوردستانی نوێ و KNN و NRT، کۆتایی هات.

شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپی لەسەر بانگەوازی ڕۆژن (ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان) و دەسپێشخەریی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاتنە سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە ناوچەی سەیدسادق بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدکران، لە سەردانەکانیان بەردوامن.

 شاندەکە پێکهاتووە لە ڕۆژنامەنووسان ئالیجە ماگار، ئێمما ئاودری، دلێر ئاکرێی، هەندرین فەرەج محەممەد، ژاڵان زیاعی و دەڤریم ئاڵپ، ئەمڕۆ سەردانی کوردستانی نوێیان کرد. بەرپرسانی کوردستانی نوێ کەژاڵ ئەحمەد و جەمال ئارێز و مەروان مەسعود پێشوازیان لە شاندەکە کرد و غەمگینی خۆیان دەربڕی بە شەهیدکردنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین. بەپرسانی کوردستانی نوێ ڕایانگەیاند دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی سلێمانی دەکات و دەبێت هەڵوێستی هاوبەش نیشان بدرێت دژی ئەم هەڕەشانە. ئەندامانی شاندەکە ڕایانگەیاند چاودێری ڕووداوەکان دەکەن بۆ هەوڵدەدەن بۆ ڕێگرتن لە هێرشەکان.

دواتر شاندەکە سەردانی تەلەفزیۆنی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان (KNN)یان کرد. بەپرسانی تەلەفزیۆنەکە داوای هەڵوێستی هاوبەشیان کرد بۆ سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان و پشتگیری خۆیان بۆ خەباتی شاندەکە دووپات کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تەواوی کوردستان دەخاتە بەردەم هەڕەشە و بۆ دووبارەنەبوونەوەی هێرشی هاوشێوە، دەبێت هەڵوێستی هاوبەش هەبێت. بەپرسانی (KNN) پێشنیاری کاری هاوبەشیان کرد بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕۆژنامەنووسانی شەهید.

پاشان شاندەکە سەردانی ئۆفیسی (NRT)ـیان کرد، بەرپرسی (NRT) چیا حوسێن پێشوازی لە شاندەکە کرد، شاندەکە هەڵوێستی (NRT) بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکە ڕەخنە کرد. چیا حوسێن ڕەخنەکەی قبووڵ کرد و ڕایگەیاند پێویستە ڕاگەیاندنێکی باشتر دابمەزرێت.

سەردانەکانی شاندەکە لە سلێمانی کۆتایی هات.