شه‌نیاشار: دادپه‌روه‌ری له كوێیه؟
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه کە لە پێناو كه‌سوكاریان كه له ساڵی ٢٠١٨ له شاری ڕحا كوژران، به‌رده‌وامن له تێكوشانی له پێناو دادپه‌روه‌ری، جارێكی دیكه داوای دادپه‌روه‌ریان كرد.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه کە لە پێناو كه‌سوكاریان كه له ساڵی ٢٠١٨ له شاری ڕحا كوژران، به‌رده‌وامن له تێكوشانی له پێناو دادپه‌روه‌ری، جارێكی دیكه داوای دادپه‌روه‌ریان كرد.
ڕۆژی ١٤ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٨، له ناوچه‌ی پرسوسی سه‌ر به ڕحا كه‌سوكار و پاسەوانانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار. له هێرشه‌كه‌دا هاوسه‌ر و دوو كوڕی ئامینه شه‌نیاشار كوژران. ئامینه و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی فه‌رید شانیاشار كه ئه‌ویش به برینداری له هێرشه‌كه ڕزگاری بووه، له ڕۆژی ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای ڕحا ده‌ستیان به ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كردوه.
ئامینه شه‌نیاشار له ٨٣٣یهمین ڕۆژی ئێشكگری دادپه‌روه‌ری سه‌ره‌ڕایی نه‌خۆشی له‌به‌رده‌م دادگا به لافیته‌یه‌ك، كه له‌سه‌ری نوسرابوو، "دادپه‌روه‌ری بۆ بنه‌ماڵی شانیاشار" درێژه‌ی به چالاكییه‌كه دا.
بنه‌ماڵه‌ی شەنیاشار له هه‌ژماری خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌گه‌ڵ هاشتاگی "دادپه‌روه‌ری له‌كوێیه"، هه‌ژماره‌كانی وه‌زاره‌تی داد و هه‌روه‌ها یڵماز تونج، وه‌زیری دادیان تاگ كردووه و نووسیویانه: "ماوه‌ی ٨٣٣ ڕۆژه له‌به‌رده‌م دادگای ڕحا تێكۆشان له پێناو دادپه‌روه‌ری به‌رده‌وامه. ئاخۆ زۆر قورسه مرۆڤ دادپه‌روه‌ر بێت؟".
ژ.ن