شه‌نیاشار: داواكاری گشتی تاوان ده‌كات
فه‌رید شه‌نیاشار كه به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان وتی، ئه‌و داواكاره گشتییه‌ی ده‌ڵێت "كرداری نادیار" تاوان ده‌كات.
فه‌رید شه‌نیاشار كه به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان وتی، ئه‌و داواكاره گشتییه‌ی ده‌ڵێت "كرداری نادیار" تاوان ده‌كات.
فه‌رید شه‌نیاشار له رۆژی ١٨١مین دا به‌رده‌وامه له به‌رخۆدانه‌كه‌ی، دایه ئه‌مینه شه‌نیاشاریش به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه نه‌یتوانی بێته به‌رده‌م دادگای روحا.
فرید شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد، كه ئێشكگری ئه‌وان له ژێر سته‌مكاریدا به‌رده‌وامه، دایكیشی به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه نه‌چووه‌ته ئێشكگرییه‌كه، به‌ڵام سبه‌ینێ سه‌رله‌نوێ ئه‌ویش ئاماده ده‌بێت و وتی تا ئه‌و كاته‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له ئێشكگرییه‌كه‌یان.
له په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تدا ده‌سته‌واژه‌ی "كرداری نادیار" به‌كارهێنراوه، شه‌نیاشار له دژی ئه‌وه هه‌ڵوێستی ده‌ربڕی و وتی، "دایکم شایەتحاڵی كۆمه‌ڵكوژییەکەیە له نه‌خۆشخانه و وێنه‌كانیشی ناسیوەتەوە و ده‌ستنیشانی كردوون، كاتێك له گه‌ڵ حه‌وته‌م داواكاری گشتیی دۆسیه‌كه قسه‌مان كردبوو، وتبووی، " ئێمه ٢٣ كه‌سمان كه له نه‌خۆشخانه كۆمه‌ڵكوژیان كردووه ده‌ستنیشان كردووه، دواتر جێگۆڕكێیان پێكرا، داواكاری گشتیی هه‌شته‌م، كه هات داواكاری ئێمه‌ی قبوڵ نه‌كرد، داواكاری نۆیه‌میش، كه سه‌یری دۆسیه‌كه‌ی كردبوو سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی نه‌خۆشخانه‌كه وتبووی، "كرداری نادیار".
شه‌نیاشار به بیری هێنایه‌وه، كه كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه له پێش چاووی هه‌موو كه‌س روویداوه، كامێرای نه‌خۆشخانه‌كه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و داواکا‌ره گشتییه‌ی ده‌ڵێت، " كرداری نادیا" تاوان ده‌كات.
شه‌نیاشار هه‌روه‌ها وتی، تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بن له ئێشكگری.
ژ.ت