شەهید فەرمان: دەبێت مرۆڤ رێگە نەدات داگیرکەران پشووبدەن

فەرمان کەریم کە لە شەهید خورسی شەهیدبوو، بەم جۆرە بانگی بکوژانی کوردانی دەکرد: "کۆلۆنیالیست و داگیرکەران هیچ مافێکیان نییە لە کوردستان تا وەریبگرن".

فەرمان کەریم (مەسعود ئەرەن) کە لە شەهید خورسی شەهیدبوو، لە رۆژئاوا لە دژی داعش شەڕی کردبوو. لە خواکورکەوە بەرەو زاپ پەڕیبووەوە. پەروەردەی هێزی تایبەتی بینیبوو و وەک گیانبازێک سێ مانگ خۆڕاگری کرد.

فەرمان کەریم لە شەهید خورسی کە قەڵای بەرخودانی زاپە دوای سێ مانگ بەرخودان، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لەگەڵ ١٠ هەڤاڵی گەریلای خۆی بە چەکی کیمیایی شەهیدبوو. فەرمان کەریم لە شڕنەخ لەدایکببوو. لە تەمەنی گەنجیدا ئاگاداری سیاسەتە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر گەنجان دەبێت و دەیەوێت خۆی لەو چەپەڵیانە دابماڵێت. هەر بەو هۆیەوە لە ساڵی ٢٠١٣ دەگاتە بزوتنەوەی ئازادی.

هەموو شتێک بۆ کوردستانە

بە دڵسۆزی خۆی بووە نمونەیەک بۆ هەموو هەڤاڵانی. لە دژی خیانەت بەردەوام زۆر توڕە دەبوو. ئامانجی کە بریتی بوو لەوەی ببێتە گەریلایەکی سەربەرز، لە ژیانی خۆیدا پێکیهێنا و بڕوای خۆی بە سەرکەوتن بەم وشانە دەربری: "لە سەرەتای دروستبوونی گەردونەوە تائێستا ئێمە ژیانی سکۆمەندانە و بەرخودان دەکەین. مێژوو، کولتور و راستی ئێمە، میراتی هەموو گەلانی جیهانە. شەڕ، بەرخودان و ئاگری ئێمە دەگەشێتەوە، دەبێتە گڕکان. با دەنگی من بگاتە ئەوان، هۆی بکوژان! هەموو شتێک بۆ سۆسیالیزمە، هەموو شت بۆ کوردستانە".

لە بەرامبەر داعش شەڕیان کرد

فەرمان کەریم هەرگیز کۆمەڵکوژی لە سەر گەلی کوردی قەبوڵ نەکرد و بە بەشداربوونی خۆی لە شۆڕشی رۆژئاوا لە بەرامبەر داعش شەڕی کرد. دواتر گەڕایەوە بۆ چیاکان، لەبەر ئەوەی ئامانجی تێکۆشانی ژیانی ئازاد و کۆتاییهێنان بە کۆلۆنیالیزمی لە کوردستان بە بنەما گرتبوو.

سەرەتا خواکورک، دواتر زاپ

فەرمان کە وربوونەوەی خۆی قوڵکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بەشداری هێزە تایبەتەکان بوو. هەوڵی دەدا وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ رۆڵی خۆی لە شۆڕشی کوردستان بە شێوەیەکی گیانبازانە بە جێبگەیەنێت. فەرمان لەسەر بنەمای چۆنێتی شەڕی سەردەمی نوێ بەشداری لەو هەڵمەتانەدا کرد کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان پێکرابوو. سەرەتا لە خواکورک و دواتریش لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆسدا بەشداری لە یەکینە گەڕۆکەکاندا کردبوو. تا شەهیدبوونی لە سەنگەرەکانی پێشەوە رۆڵی کارای گێڕا. فەرمان کەریم کە ناوی خۆی لە مێژووی کوردستاندا نوسیەوە، لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشی کیمیاییدا لەگەڵ ١٠ هەڤاڵی خۆی لە تونێلەکانی شەهید خورسی سەر بە هەرێمی ساجای زاپ شەهید بوو.

هـ . ب