شەنیاشار: دادگا تاوانباران دەپارێزێت
خانەوادەی شەنیاشار کە ٣٨٤ رۆژە بەردەوامی بە چالاکیەکەی دەدات رایگەیاند، دادگای تورک تاوانباران دەپارێزێت.
خانەوادەی شەنیاشار کە ٣٨٤ رۆژە بەردەوامی بە چالاکیەکەی دەدات رایگەیاند، دادگای تورک تاوانباران دەپارێزێت.
خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامی بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری خۆی دەدات کە لە ٩ی ئازاری ساڵی ڕابردووە لە بەردەم باڵەخانەی دادگای روحا دەستیپێکردبوو.
بەهۆی ئەوەی پشووی هەفتەیە، خانەوادەی شەنیاشار لە ماڵەوە چالاکیەکەی بەڕێوە برد.
خانەوادەی شەنیاشار تویتێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەرکی دادگا ئەوە نییە کە تاوانباران بپارێزێت. هەر کاتێک دادگا گوێ بە پلە و پایە نەدا و تاوانبارانی سزادا، ئەو کارە لەم وڵاتە زۆر شت دەگۆڕدرێن. کێ دەتوانێت سەیری دەرگای دادگای روحا بکات و بڵێت، لێرە دادپەروەری هەیە؟"
ف.ق