بنەماڵەی شەنیاشار لە ٣٦٩هەمین رۆژی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەروەریدان. بەهۆی کۆتایی هەفتەوە و داخستنی دادگای رحا، بنەماڵەى شەنیاشار لە ماڵی خۆیاندا لە پرسوس درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
بنەماڵەى شەنیاشار لە تویتەرەکەیاندا پەیامێکیان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا رایانگەیاندووە: "بەڕێوەبەرانی وڵاتە بەهێزەکان نایانەوێت کۆمەڵگە یادەوەریی هەبێت، قسە بکات و جموجوڵی هەبێت. لە نەخۆشخانە بنەماڵەکەى ئێمەیان کۆمەڵکوژکرد. تاوەکو دادپەروەری بەدی نەیەت ئێمە بێدەنگ نابین (#SUSMAYACAĞIZ) و لە هەموو شوێنێک دا باسی ئەم ناهەقییە دەکەین".
ژ.ت