سه‌ربازانی تورك له روباروك گه‌نجێكیان كوشت
سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی روباروك له‌سه‌ر هێڵی سنووری باشوری كوردستان گه‌نجێكیان به ناوی ته‌حسین یاڵچن كوشت.
سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی روباروك له‌سه‌ر هێڵی سنووری باشوری كوردستان گه‌نجێكیان به ناوی ته‌حسین یاڵچن كوشت.
له‌ناوچه‌ی روباروكی جۆله‌مێرگ كه له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی باشوری كوردستانه له ئه‌نجامی گولـله‌بارانی سه‌ربازاندا گه‌نجێك به ناوی ته‌حسین یاڵچنی ته‌مه‌ن ٢١ی ساڵیان كوشت. به‌پێی زانیارییه‌كان، یاڵچن و دوو هاوڕێی كاتێك له كاتژمێر ٠٣:٠٠ ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان له ناوچه‌ی روباروك رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازان بوونه‌وه. یاڵچن به هۆی گولـله‌بارانه‌كه‌وه له سنگیه‌وه برینداربوون، ژیانی له‌ده‌ستدا. هه‌ردوو هاوڕێكه‌شی بێ ئه‌وه‌ی برینداربن رزگاریان بوو.
دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی یاڵچن ئاگادار كرانه‌وه، ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه و هێنایان بۆ ناوچه‌كه. ته‌رمی یاڵچن كه له‌وێوه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی له گه‌ڤه‌ر دوای رێكاره‌كانی پزیشكی دادوه‌ری به‌خاكده‌سپێردرێت.
هـ . ب