شەریک: پێویستە وانە لە تێکۆشانی قازی محەمەد و ماهیر چایانەوە فێر ببین
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وتی، " پێویستە وانە لە تێکۆشانی قازی محەمەد و ماهیر چایانەوە فێر ببین. پێویستە پشت بە تێکۆشانی یەکگرتوو و هێزی خۆمان ببەستین."
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وتی، " پێویستە وانە لە تێکۆشانی قازی محەمەد و ماهیر چایانەوە فێر ببین. پێویستە پشت بە تێکۆشانی یەکگرتوو و هێزی خۆمان ببەستین."
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە ساڵیادی شەهیدبوونی قازی محەمەد و هاوڕێکانی و ماهیر چایان و هاوڕێکانیدا قسەی کرد.
جەمال شەڕیک بەبیریهێنایەوە کە بەرلە ٥٠ ساڵ لە قزڵدەرە ماهیر چایان و هاوڕێکانی شەهید بوون و لە کەسایەتی ئەواندا، یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی کردەوە.
شەریک باسی ئەوەی کرد کە ماهیر چایان و هاوڕێکانی هەم بە تێکۆشانی خۆیان و هەم بە شەهیدبوونیان، نوێنەرایەتی تێکۆشان و شۆڕشیان کردووە، لە هەمانکاتدا بوون بە سەرەتای تێکۆشانی ئەو کاتەی شۆڕش.
شەریک وتی، " نابێت بۆ قزڵدەرە بڵێین کە تەواو بوو. نا ئەوە سەرەتایە. بە هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ قزڵدەرە بووە سەرەتا.
لە بەردەوامی قسەکانیدا جەمال شەریک ئاماژەی بەوەکرد، " ماهیر چایان و هاوڕێکانی وڵامی سەردەمی ١٢ی ئەیلولیان دایەوە، ڕێگەی تێکۆشانیان لەدژی دیکتاتۆری فاشیستی سەربازی پیشاندا، راستی دوژمن بە شێوەیەکی ئاشکرا راخستە بەرچاو، بە چالاکیەکانیان راستی دەوڵەتیان ئاشکرا کرد. بە پراکتیکی خۆیان پیشانیاندا کە تاوەکو لەدژی دەوڵەت و دەسەڵاتی تێکۆشان ئەنجام نەدرت، ئەنجام بەدەست ناهێنرێت. چالاکیەکەیان بە واتای ئەمە دێت."
جەمال شەریک رایگەیاند کە ماهیر چایان و هاوڕێکانی ڕێگەی تێکۆشانی یەکگرتوویان دیاری کرد و وتی، " ئەگەر لەدژی کودەتای سەربازی فاشیست تێکۆشانێکی بەم شێوەیەی یەکگرتوو ئەنجام بدرایە، ئەمڕۆ ئێمە لەنێو بارودۆخێکی زۆر جیاوازدا دەبووین. تورکیا و کوردستان لە ئێستادا لە دۆخێکی جیاوازدا دەبوون. ئەو کاتە تێکۆشانی یەکگرتوو نەتوانرا فراوان بکرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی کودەتای فاشیستی سەربازیدا بوو."
شەریک ڕاشیگەیاند کە هەنگاوی شۆڕشگێری، تێکۆشانی گەریلا، تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی، دەستکەوتە سیاسیەکانی تەڤگەری ئاپۆیی ئەمڕۆ لە کوردستان و تورکیا، بۆ تەڤگەری شۆڕشگێری دەستکەوتێکی گەورەی خوڵقاندووە و وتی، " ئەم لایەنە دەتوانێت بە تێکۆشانی یەکگرتوو بەرەو پێشەوە ببرێت. بارودۆخی ئەوە هەیە. بە بناغەوەرگرتنی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووی ١٢ی ئازار تێکۆشان بەرەوپێشەوە دەبات. ئەوەش ئەرک و بەرپرسیاری مێژووییە. باشترین وڵام بۆ یادکردنەوەی ماهیر چایان و هاوڕێکانی، ئەمەیە."
'پێویستە وانە لە شەهادەتی قازی محەمە فێربین'
جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەبیریهێنایەوە کە ٣١ی ئازار بۆ گەلی کوردستان مێژوویەکی زۆر گرنگە و وتی، " لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧دا سەرۆککۆماری کوردستان، سەرۆککۆماری مەهاباد قازی محەمەد و هاوڕێکانی لەسێدارەدران. بەڕێزەوە یادیان دەکەمەوە. پێویستە وانە لە شەهیدبوونی قازی محەمەد و هاوڕێکانیەوە فێر بین. هەروەک چۆن تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی کوردستان و تورکیا، گەلان ئازاد دەکات، لە کوردستانیش وانەوەرگرتن کە شەهادەتی پێشەنگی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە مەهاباد، دەستکەوتی گرنگ لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
ئەنجامەکان چین؟ کۆماری کوردستان ئەو کات چۆن بوو و چۆن هەڵوەشێنرا؟ ئەنجامەکەش ئەوەیە کە پێویستە پشت بە هێزی خۆمان و ئازادی خۆمان ببەستین و بەم شێوەیە ئازادیمان مسۆگەر بکەین. بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەبێت کە دەرفەت پێشکەش بکات، بەڵام گرنگە کە ئەنجامی راست وەربگیرێت. ئەوەش بەم شێوەیە دەبێت کە مرۆڤ ببێتە ئیرادە و پشت بە هێزی خۆی ببەستێت. لەنێو بارودۆخی ئەوکاتەدا، کۆمار دروست بوو، بەڵام بە دەستوەردانی دەرەکی، هەم کۆمار هەڵوەشایەوە و هەمیش پێشەنگەکانی لەسێدارەدران. ئەو کاتە پێویستە مرۆب دۆخەکە هەڵبسەنگێنێت و پشت بە هێزی خۆی ببەستێت. ئەگەر ببێتە هێزی ئیرادە، زەمینەی خۆگەیاندنی ئامانجەکە دروست بکرێت، دەتوانرێت وابکرێت کە هێزە نێودەوڵەتیەکانیش هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن. ئەگەر ئەمە نەبێت، دەستکەوتەکان لەنێو هەرچی بارودۆخێکدا بێت، بە کۆتاییهاتن بەو بارودۆخەکە، دەستکەوتەکان لەناودەچن."
جەمال شەریک وتی، " ئێمە لەنێو ١٠مین ساڵی شۆڕشی ڕۆژئاواداین. دەستکەوتەکانی ١٠مین ساڵ دەبێتە، نیشانەیەکی ئاشکرای ئەوە. بۆیەش دڵسۆزی بۆ یادکردنەوەی قازی محەمەد و هاوڕێکانی، ئەوەیە کە شۆڕش بەهێز بکرێت. بەم شێوەیە قازی محەمە و هاوڕێکانی جارێکی دیکە بەڕێزەوە بەبیردەهێنمەوە."
ف.ق