شەریک: رێبەرایەتی لە ریزی پێشی پێشەوەی تێکۆشان دژی جینۆسایدایە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک رایگەیاند کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەی گۆشەگیری بەردەوامە و وتی، "رێبەرایەتی بە بەرخودان لە ئیمراڵی لە رێزەکانی پێشی پێشەوەدا دژی جینۆساید تێدەکۆشێت".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک لەبارەی شێوەی نوێبوونەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

جەمال شەریک باسی لەوەکرد کە بنەمای نوێکردنەوەی پیلانگێڕیی ئیمراڵی بوونی هەیە و وتی، "گۆشەگیری شێوەی نوێکراوەی پیلانگێڕییە. لە قووڵکردنەوەی گۆشەگیری رەهادا هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش بەشدارن، دەوڵەتانی هەرێمیش بەشدارن، نۆکەر و داردەستەکانیش بوونیان هەیە. لە پێشی پێشەوەش دەوڵەتی تورک هەیە. هەموان بەشدارن. ئەگەر گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەرایەتی تائێستا بەم رادەیە چڕکراوەتەوە، لە بنچینەیدا ئەو هێزانە بوونیان هەیە، بارزانی هەیە. لەبەر ئەوەی گۆشەگیرکردنی رێبەرایەتی دەبێتە مایەی ئەوەی کاریگەری ئەندێشەکانی رێبەرایەتی لەسەر گەلی کوردستان و تێکۆشان کەمبکرێتەوە و ئەوەش بۆخۆی بە دەرفەت دەزانێت. گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەرایەتی وەک تاکە رێگەی هەبوونی خۆی دەبینێت، هەربۆیە بنەماڵەی بارزانی زیاتر لە هەموو کەس خوازیاری گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەرایەتییە. نۆکەر و داردەستەکان لە کوردستان خوازیاری ئەوەن. ئەوانەی پەویەندی توندوتۆڵیان لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی هەیە خوازیاری ئەوەن. ئەو نۆکەری و خیانەتەی لەسەر رۆژئاوا دەسەپێندرێت ئەوەی دەوێت. هەموانیش دەیانەوێت کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە شێوەی گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەرایەتی بەردەوام بێت. تورکیا ئەوەی دەوێت، هێزە ئەوروپییەکان ئەوەیان دەوێت. هەربۆیە دۆخێکی بێ رێبەرایەتی بەسەر پەکەکەدا دەسەپێنن. ژیانێکی بێ پەکەکە، بێ رێبەرایەتی بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنن. وەک ئەوەی بە بێ رێبەرایەتی، بە بێ پەکەکە کێشەی کورد چارەسەر دەکرێت، هەوڵ دەدەن بەو جۆرە هیوایەک بخوڵقێنن".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک رایگەیاند کە دەیانەوێت بەکۆمەڵایەتیبوونی گەلی کوردستان لە رێگەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بەسەر کۆمەڵایەتیبوونی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە بکرێت و وتی، "هەربۆیە کۆمەڵکوژی کۆمەڵگە بەسەر کۆمەڵگەی کوردستان ئەنجام دەدرێت. هەموو ئەمانە دەریدەخات کە پێداگری لەسەر جینۆسایدی کوردان دەکەن. لەبەر ئەوەدا رێبازی چارەسەری چییە؟ چارەسەری رێبەرایەتیە. رێبەرایەتی چی دەڵێت؟ دەڵێت، دەبێت ئەو کوردانەی گوشاری جینۆسایدی کولتورییان لەسەرە بپارێزرێن. ئەوەش چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکە. ئەوەش چارەسەری شۆڕشگێڕیی ئێمەیە. ئەم چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکە چارەسەریەکی شۆڕشگێڕییە. چارەسەریەکە کە بە دامەزراندنی نەتوەی دیموکراتیک پێکدێت. واتە پاراستنی بەکۆمەڵایەتیبوونی کوردانە. واتە لە کۆمەڵایەتیبوون کە تێکۆشانی ئازادی کوردی ئافراندووە، سەرلەنوێ بونیادنانەوەی بەکۆمەڵایەتیبوونی کوردە. بێگومان ئەوەش لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا مامەڵەیەکی بنەڕەتییە. بەڵام ئەوە نەک هەر بە بونیادنانی بەکۆمەڵایەتیبوونی کورد، واتە تەنیا بە بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیکە لە سەر کۆمەڵایەتیبوونی کورد. رێبەریاەتی ئەوەی وەک بونیادنان بەو ناوەوە هەڵدەسەنگێنێت. واتە دەڵێت کە ئەو راستیەی بونیادنانە، نەک هەر خودی راستی بونیادنان. بۆ نمونە بە فۆرمولی دەوڵەت و دیموکراسی دەڵێت لایەنەکان بە قەبوڵکردنی یەکتر دەتوانن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن".

جەمال شەریک ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو بنەمایە کوردان وەک نەتەوەیەکی دیموکراتیک درێژە بە بونیادنانی خۆیان بدەن و وتی: "پێویستە بتوانن لەسەر بنەمای دینامیکی خۆیان، خۆیان بونیاد بنێن. ئەوە یەکێکە لە لایەنەکانی چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک. بەڵام سەرەڕای ئەوەش نەتەوەی دیموکراتیک تەنیا بە یەک ئیتنیک پێناسە ناکرێت، ڕێبەرایەتی ئاماژە بەوە دەکات کە ئیتنیکە جیاوازەکان دەتوانن پێکەوە وەک شۆناسێکی باڵا لەناو نەتەوەی دیموکراتیکدا جێگە بگرن، ئەوەش ڕێگەیەکەی چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکە، جگە لەوەش ڕێبەرایەتی دەڵێت ئەو کۆمەڵگایانەی ناسنامەی یەکسان و هاوشێوەیان هەیە، دەبێت ڕێکخستنی دیموکراتیکی خۆیان بونیاد بنێن، ئەوە واتای چییە؟ لەنێو کورداندا هەر پارچەیەک بە گوێرەی خۆبەڕێوەبەری خۆیان، بتوانن خۆیان بەڕێکخستن بکەن، لەناو پارچەکانیشدا، هەرێمە جیاوازەکان دەتوانن خۆیان لە نێو خۆیاندا بەڕێکخستن بکەن، کۆکردنەوەی هەموو ئەمانەش دەبێتە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک. واتە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە فۆرمولەی دەوڵەت و دیموکراسی هەم بنەما و زەمینەی چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکە، هەمیش فرەڕەنگی کوردستان لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە لە هەندێک شوێن بە زاراوەی زازاکی و لە هەندێک شوێنی دیکەش بە کرمانجی قسە دەکرێت. لە هەندێک شوێنیش بە سۆرانی قسە دەکرێت. هەروەها هەندێک ناوچە هەیە کە ئایینی جیاجیای تێدایە. ئەو شوێنانەش بوونیان هەیە کە کولتووریان جیاوازە. هەموو ئەمانە دەتوانن پێکەوە پارێزگاری لە جیاوازییەکانیان و خۆبەڕێوەبەریان بکەن، تەواوکەری یەکتر بن و پەیوەندییەکی یەکگرتوو و پتەو دروست بکەن. ئەوە واتای چییە؟ خۆبەڕێوەبەر، بەڵام پێکەوە کۆنفیدراڵ".

پێویستە گفتوگۆی ئاشتی لەسەر بنەمای چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک بێت

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک ئەوەی دەستنیشانکرد کە لێرەدا کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک دەبێت بە بەشێک لە چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک و وتی، "ئەمە هەم چارەسەرییەکە لەناو خۆدی خۆبەڕێوەبەریدا و هەمیش چارەسەرییەکی گشتگیرە. بۆیە ڕێبەرایەتی لەناو بارودۆخی هەرە قۆرسی شەردا چارەسەری شۆرشگێری پێشنیار دەکات، بەڵام لەو شوێنانەی کە چارەسەری شۆڕشگێڕی پێش دەکەوێت چی ڕوودەدات؟ چارەسەری هاوبەش ڕەت ناکرێتەوە. دیسانەوە لەو شوێنانەی کە چارەسەری هاوبەش هەیە، دەستبەرداری ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان نابن. دەستبەرداری هەبوونی نەتەوەیی، خۆبەڕێوەبەری نەتەوەیی و دەستبەرداری خۆی نابێت. واتا شتێکی لەو جۆرە بوونی نییە. هەندێک کەس باسی چارەسەری نەتەوەیی دیمۆکراتیک، باسی گفتوگۆی ئاشتی دەکەن. بەڵام بۆ ئەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی ئەنجام بدرێت، دەبێت زەمینەیەک بخوڵقێندرێت و ئەو زەمینەیەش ناچارە کە لەسەر بنەمای چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک بێت. ئەگەر چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک نەبێت، واتە ئەگەر لایەنەکان هەبوون و خۆبەڕێوەبەریی یەکتر قبوڵ نەکەن، یان ئەگەر بە ئیرادەی خۆیان نەبێت، هیچ چارەسەرییەک دروست نابێت. لە گفتۆگۆکانی ئاشتی دا باسی بوونی ئەوان  دەکەن. واتە گفتوگۆکانی ئاشتی لەسەر بنەمای دانانی چەک نییە. دەتوانێت خزمەتی بکات، یان ناتوانێت  دەستبەرداری تێکۆشان بێت.

 تێکۆشانی چەکداری دەتوانێت بگۆرێت بۆ تێکۆشانێکی جیاواز تر. بەلام ئەوە نییە کە واز لە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی بهێنێت  یان بەتەواوەتی لەناو سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا بتوێتەوە ون ببێت. لەم سەردەمەدا کاتێک باس لە گەڕان بەدوای چارەسەردا دەکرێت، ڕەفتاریکی وەها نیشان دەدەن وەک ئەوەی بڵێی ئەگەر ئاشتی دروست بێت تۆ بەشداری ناو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەبیت، سەرەڕای ئەمەش، هەوڵ دەدەن کە تێگەیشتنێکی بەم جۆرە دروست بکەن. هەروەها هەندێک یەکتربینین هەیە کە دەسەپێندرێت. هەلوێستێکی  وەها نیشان دەدەن کە تێیدا هەوڵ دەدەن پەکەکە بخەنە ناو لە سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا. ئەمانە ڕەفتاری چارەسەری نین. وەک چۆن کاتێک پرسی کورد سەریهەڵدا، یان مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵیدا  لەسەر بنەمای قڕکاری رێگە لە سەرهەڵدانی کێشەی کورد بگرێت، ئەو کاتە تاکتیکی پەرتیان بکە و زاڵبە بەسەریاندا، بە بنەما گیرابوو، کە ئێستاش دەستیان لەم تاکتیکە بەرنەداوە. بەڵام شتێکی تریش بۆ ئەمە زیاد کراوە. بیبە و وەک خۆتی لێبکە، یان بچۆرە ناویان و هاوشێوەی خۆتی لێبکە. ئەمەش چارەسەریەکە بەگوێرەی خۆیان.

ئەمە ناوی چییە؟ لەناوبردن و تێکاشکاندنی نەتەوەییە؟ ئەمە چارەسەری کێشەی کورد نییە. لە سەرەتای ئەم هێڵە  کە ڕێبەرایەتی دەستنیشانی کرد بوو، ئەو هێلە بۆ چارەسەری کێشەی کورد هێڵی شۆڕشگێرییە. ڕێگای شۆڕشی کوردستان ئاستی سەرەتایی ئەو ‌هێلەی ئاشکرا کردووە. چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک و پاراستنی ئەو کوردانەی کە لەبەر قڕکاری دان، ئاستی مۆدێلی چارەسەری پیشان دەدات. شێوەی ئەم سەردەمەی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی و پێداگری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر قڕکاری لە بەرامبەری چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەرایەتی زیاد دەکات. لە هەمان کاتدا تێکۆشانی ڕێبەرمان تێکۆشانە لە بەرامبەر قرکاری. ڕێبەرایەتی بەو بەرخۆدانەی کە لە ئیمرالی دەیکات لە ریزەکانی هەرە پێشەوەی تێکۆشانە لە دژی جینۆساید، بەم بەرخۆدانەی بۆ گەلی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێبەرایەتی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەکات. بەم بۆنەیەوە سڵاوی خۆم دەنێرم بۆ ئەو بەرخۆدانە مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ناو خاچی ئیمرالی نیشانیدا، و بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەمەوە کە لەناو ئەم تێکۆشانەدا شەهید بوون".