شەشەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە کۆبانێ بەڕێوەدەچێت
بڕیارە ڕۆژی ٢ی ئەیلول، شەشەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە ناوەندی کولتوور و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ بەڕێوەبچێت.
بڕیارە ڕۆژی ٢ی ئەیلول، شەشەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە ناوەندی کولتوور و هونەری باقی خدۆ لە کۆبانێ بەڕێوەبچێت.
ڕۆژی ٢ی ئەیلول، شەشەمین فێستیڤاڵی منداڵان بە پاڵپشتی ناوەندی کولتوور و هونەری باقی خدۆ و کەوانەی زێڕین، بە دروشمی "منداڵان هیوای داهاتوویەکی ئازادن"، لە کۆبانێ بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە فێستیڤاڵەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت و هەڵپەڕکێ، گۆرانی، شیعر، شانۆگەری و وێنە لە خۆ دەگرێت.
شەشەمین فێستیڤاڵی منداڵان بە ڕێپێوانێک لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد دەست پێدەکات و دواتر بۆ ناوەندی کولتوور و هونەری باقی خدۆ دەگوازرێتەوە.
ژ.ن