شەڕزان ١٥ مانگ لە تونێلەکانی شەڕدا خۆڕاگری کرد
لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان بۆ چرکەیەکیش بەرامبەر بە سەرکەوتن دوو دڵ، بێ ورە و بە گومان نەبوو. شەڕزان ١٥ مانگ لەوێ خەباتی کرد، لەئەنجامی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی کە دوژمن بەکاریهێنا شەهید بوو.
لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان بۆ چرکەیەکیش بەرامبەر بە سەرکەوتن دوو دڵ، بێ ورە و بە گومان نەبوو. شەڕزان ١٥ مانگ لەوێ خەباتی کرد، لەئەنجامی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی کە دوژمن بەکاریهێنا شەهید بوو.
سوپای تورک لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ کاتێک دەستی بە هێرش بۆ سەر زاپ کرد، ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بووین. کاتێک داگیرکەران هێزەکانیان هێنایە سەر ژمارەیەک گرد لە زاپ، لە تونێلەکانی شەڕی سیداش جموجۆڵ دەستیپێکردبوو. بەر لەوەی هێرشەکە دەستپێبکات لەو سەنگەرانە بەشێوەیەکی بەرفراوان ئامادەکاری بەردەوام بوو. هەرچەندە دەرفەت زۆر کەمبوون، بە کەلوپەلی بەردەست کارەکان دروست کردنی تونێل ئەنجام دەدران. یەک لەو سەنگەرانە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان بوو.
بەر لەوە دوژمن خۆی بگەیەنێتە سەنگەرەکان
لە شاخەکانی کارکەر، شەهید رێبەر لە زنجیرە چیای ئەشکەوتی برینداران و لە گۆڕەپانی ناوەڕاستی زاپ کە وەک ساجا دەناسرێت، لەبەر ئەوەی رێگری لە سوپای تورک کرا، ماوەیەکی زۆر نەیتوانی رووبکاتە گۆڕەپانی سیدا. گەریلاکان لە سەنگەرەکانی شەهید دۆغان ئەو دەرفەتەیان زۆر بە باشی بەکارهێنا. لەماوەی مانگێک بۆ دوو مانگدا ئەشکەوتیان گۆڕی بۆ تونێلی شەڕ.
بەهۆی ئەوەی سوپای تورک لە رێگەی زەمینیەوە نەیتوانی بگاتە ئەو گۆڕەپانە کارەکانی دروستکردنی سەنگەر بەردەوام بوون. بەڵام بە فرۆکەی شەڕ و کاتیوشا بۆردومانێکی دژواری دەکرایە سەر. ئەو هێرشانە پێداگریی لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغانیان زیاتر کرد. کاتێک لە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید دۆغاندابووین ئێمە دوودڵی، بێ ورەیی و گومانێکی بچووکمان بەرامبەر بە سەرکەوتن لە هەڤاڵانماندا نەبینی. هەربۆیە بەرلەوەی دوژمن خۆی بگەیەنێتە سەنگەرەکان ئەوان لە شەڕدا سەرکەتبوون.
ئەو کاتە لەبەردەرگای سەرەکی تونێلەکەدا کە هەموو سەرلەبەیانییەک بە بەردەوامی لەلایەن فرۆکەی شەڕەوە بۆردومان دەکرا، تووشی شەڕزان ماوا بووین. جارێکی دیکە بە بۆمبێکی دووتەنی لە دەرگای تونێلەکە درابوو، بەهۆی خۆڵەوە دەرگاکە داخرابوو. سەرلەنوێ هەوڵیان دا دەرگاکە بکەنەوە. رۆژی دوایی لە نیوەڕۆدا سەرلەنوێ شەڕزانم لەهەمان شوێندا بینییەوە. رۆژی سێهەم دوای ئەوە فڕۆکەکان جارێکیتر بۆردومان کرد، شەڕزان لە هەمان شوێن بوو. هەوڵی دەدا دەرگاکە بکاتەوە. گەریلا بە دڵ و گیان گیان کارەکانی تونێلیان بەڕێوەدەبرد. کاتێک شەڕزان هەوڵی دەدا دەرگاکە بکاتەوە، من پوت ،'هەڤاڵ خۆی هەموو رۆژێک دەیکەنە ئامانج، ئێمەش هەموو رۆژێک هەوڵ دەدەین دەرگاکە بکەیەنەوە. ئەگەر ئەو دەرگایە بە داخراوەیی بمێنێتەوە چی دەبێت' ئەو وتی، 'دوژمن ناتوانێت لەسەر ژیان و شەڕی ئێمە لێرە بریار بدات. ئەگەر هەموو جارێک ئەو دەرگایە نەکەینەوە ئەو کاتە کردەوەکانی دوژمنمان قەبوڵ کردووە. هەربۆیە هەموو رۆژێک بیکەنە ئامانج ئێمەش دەیکەینەوە'.
سیدا زۆر ستراتیژیک بوو
دوای ئەوەی یەکەم رۆژەکانی دەستپێکردنی شەڕ لەوێبووین، ئێمە بەرەو هەرێمەکانی شەڕ لە زاپ بەڕێکەوتوین. هەڤاڵ شەڕزان و هەڤاڵانی دیکە لە سەنگەرەکانی شەهید دۆغان هێشتا لەوێ ئامادەکارییان دەکرد. هەڤاڵ شەڕزان و هەڤاڵانی دیکە هەموو رۆژێک دەیانگوت، 'ئێمە ئەم سیدایە کە کەس سەرسام ناکات، دەیکەینە قەڵا بەرخودان' و پێدەکەنین. سیدا لە ساڵانی پێشوودا زۆرتر بەرەی دواوەوە، هەربۆیە کەس بۆ مانەوە تیایدا زۆر پێشنیازی نەدەکرد. ئەخلاقی شەڕی گەریلا بەو جۆرەیە کە بەردەوام دەیانەوێت لە بەرەی پێشەوە بن.
ئەمساڵ شەڕ گەیشتوبووە سیدا و سیدا گۆڕدرابوو بۆ سەنگەرێکی زۆر ستراتیژی. ئەمجارەیان هەموو کەس پێسنیازیان دەکرد لە سیدا بمێننەوە.
بەر لەوەی بەرەو زاپ بکەوینەڕێ شەڕزانمان بینی کە خۆڵی لە تونێلەکە دەکردەدەرەوە. هەر بە سەرپێوە قسەمان کرد و پێمان وت، 'ئەگەری هەیە لێرە بەرخودانێکی زۆر توند و گەورە بێتە ئاراوە، بەڵام ئەگەر دوژمن خۆی بگەیەنێتە ئێرە هێرشی دژوار دەکات. با ئاگاتان لە سەر تەقینەوەکان بێت، زۆر لە رێڕەوەکاندا مەمێننەوە'. هەڤاڵ شەڕزانیش وەک ئەوەی رووداوەکانی چەند مانگی داهاتووی زانیبێت وتی، 'لە وەرخەلێ، لە مامڕەشۆ، لە شەهید شاهینیش تەقینەوە هەبوون، بەڵام لە ئەنجامدا ئێمە سەرکەوتین. ئێمە پێداگرین بۆمبی ئەتۆمیش بەکاربهێنین دەست لەم سەنگەرانە هەڵناگرین".
١٥ مانگ لە تونێلەکاندا خۆڕاگری کرد
لە رێگەی راپۆرتی رۆژانەی گۆڕەپانەکانی گەریلاوە زانیمان کە شەڕزان ماوا لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢دا لە سەنگەرەکانی شەڕی سیدا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی شەهید بووە. هەڤاڵ شەڕزان ١٥ مانگ بە بێ ئەوەی رووناکی خۆر ببینێت، لە دژی چەکی کیمیایی، تانک، کاتیوشا، فرۆکە، حەفارە و بانگەوازی خۆبەدەستەوانی دوژمن خۆڕاگری کرد. کەی بیانویستایە دەیانتوانی بڕۆیشتنایە، بەڵام گیانبازانی ئاپۆیی باس بەرپرسیارێتی خۆیان دەزانی. ئەوەش هەڵوێستی سکۆمەندانەی ئەوانە کە رێگە بە دوژمن نادەن. ئەوان لەبەر ئەوەی بژاردەیان بەرخودان و ئازادی بوولەبەر ئەوەی خۆیان بەرامبەر بە پاراستنی شکۆی گەلی کورد بە بەرپرسیار دادەنا، دەستبەرداری سەنگەرەکانیان نەبوون.
بەرخودانی سیدا هێشتاش بەردەوامە و ئەگەر سوپای تورک بەردەوام بێت لەو تاوانانەی شەڕ ئەگەر هەیە کە لەو سەنگەرانەدا هێشتاش گەریلا شەهید ببن. لەبەر ئەوە دەبێت گەلی کورد لەگەڵ ئەو بەنرخترین رۆڵانەی بێت کە داهاتووی گەلەکەیان دەستەبەر دەکەن و لەپێناو پاڕێزگاری لە خاکەکەیان گیانیان دەبەخشن.
هـ . ب