سەنگەرەکانی بەرخودان لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان کران
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٧ و ١٨ی نیساندا لە شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی ١٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٣٦ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٧ و ١٨ی نیساندا لە شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی ١٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٣٦ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر زانیاری بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی زاپ:
١٧ی نیسان کاتژمێر لە نێوان ٠٤:٠٠ و ٠٧:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن ناچار بوون وەڵامی بدەنەوە و لەئەنجامدا شەڕ هاتەئاراوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
١٧ و ١٨ی نیسان سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، چەمچۆ و سیدا ١٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٣٦ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب