سنووری برادۆست بۆردوومان کرا و لە ئاسمانی باڵەکایەتی تەنێکی نامۆ بینرا

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چڕی سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد، هەروەها لە ئاسمانی شارەدێی قەسرێ لە سنووری باڵەکەیاتی تەنێکی نامۆ بینرا.

ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ دووەمین جار دەڤەری برادۆستیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد، بەتایبەتی کوێستانی سنین بەچڕی بۆردوومان کرا.

هەروەها بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی شارەدێی قەسرێ لە سنووری باڵەکایەتی تەنێکی نامۆ بینراوە، تەنەکە ڕووناکییەکی زۆری هەبووە و لە فڕۆکە چووە، بەرەو سنووری باڵەیان و چیای قەندیل ڕۆیشتووە.