سەرەڕای گەمارۆدان گەلی مەخمور جەژنی قوربانی پیرۆز کرد
خەلکی مەخمور سەرەڕای گەمارۆدان بە دڵخۆشییەوە پێشوازییان لە جەژنی قوربان کرد و ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر فشار و ڕێگرییەکان لەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی نیشان دا.
خەلکی مەخمور سەرەڕای گەمارۆدان بە دڵخۆشییەوە پێشوازییان لە جەژنی قوربان کرد و ناڕەزایەتیان لە بەرانبەر فشار و ڕێگرییەکان لەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی نیشان دا.
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لە دوای نوێژی جەژنی قوربان، بەرەبەیانی سەردانی گۆڕستانی شەهید نوژیانی کەمپەکەیان کرد و جەژنیان لە شەهیدان و کەسوکاریان پیرۆز کرد.
پاشان دانیشتووانی کەمپەکە سەردانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد، لەوێ جەژنیان لە یەکتر پیرۆز کرد. لە پێش دەستپێکردنی قسەکان خولەکێک ڕێز بۆ تەواوی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان گیرا.
لە دوای ڕێزگرتن لە شەهیدان، مەلا عەلی لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا جەژنی قوربان لە تەواوی ئومەتی ئیسلام پیرۆز دەکات و گوتی: "هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە بۆنەی ئاشتی، یەکسانی، خوشک-برایەتی. ئەو وڵاتەی کە خۆی بە پێشەنگی موسڵمانان دەبینێت سعودییە، لەوێوە تاوەکو ئێران لە بەرانبەر یەکتر 'پاڵەوان'ن بەڵام لە بەرانبەر داگیرکەر و زوڵمدا شکستیان هێناوە و لە ژێر فەرمانی ئەواندان. ئەمەش پێچەوانەی ئیسلامە، ئیسلام ئەمە قبوڵ ناکات."
لە کۆتایی قسەکانییدا مەلا عەلی ئاماژەی بە گەمارۆدان و ڕێگرییەکان لەسەر کەمپەکە کرد و گوتی: "لە ئاییندا، لە نەژاددا خوشک و برای یەکین، بەڵام بەداخەوە هەولێر، کوردستان بەڕووی هەموو داگیرکەر و ستەمکاراندا کرایەوە، بەڵام بۆ ئێمە قەدەغەیە. ئەمە سلوکی ئیسلام و مرۆڤایەتی نییە. هیوادارین هەموومان بتوانین یەک دەست و یەک دڵ بین".
لە دوای قسەکان خەڵکی کەمپەکە جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆز کرد.