سەربازە توركەكان لەسەر سنوری رۆژهەڵات ٢ گەنجیان ئەشكەنجەدا

٢ كەس كە ویستوویانە بپەڕنەوە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی سەرای دەستگیردەكرێن. سەربازە تورك داگیركەرەكان، ئەو ٢ كەسەیان رووت كردووەتەوە و ئەشكەنجەیانیانداون.

گانی كایا و جەلالەدین یاڵچین لەلایەن سەربازانی فەرماندەیی پیادەی سەر بە راسیم چۆمەزی تورك لە ١٥ی نیساندا لەسەرسنورە دەستكردەكانی نێوان رۆژهەڵات ـ باكور دەستبەسەردەكرێن و تا ئێستاكەش لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی واندا راگیراون. كایا رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی ئەوان سكاڵا تۆمار نەكەن، سەربازەكان هەڕەشەیان لێانكردوون.

بەگوێرەی هەواڵێك كە لەئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاوكراوەتەوە، كایا رایگەیاندووە؛ ئەوان ویستوویانە بچنە ئێران، بەڵام لەبەر ئەوەی كە پاسپۆرتیان نییە، ویستوویانە لەسنورەوە تێپەڕن. كایا لە ئیفادەكەی دا لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسدا ئەو قسانەی كردووە، "لەسەر سنور ئێمە لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیركراین و لەلایەن سەربازانەوە ئەشكەنجە دراین. ئەو سەربازانە بەقۆنداغە چەك لەسەر و ملی ئێمەیاندا. سەبازارەكان پاشان بەپێلەقە و مشتەكۆڵە كەوتنە گیانمان. پاشان لەهەڤاڵەكەی من یاڵچینیان دا. سەربازەكان كاتێك منیان بەسەردمەوە لەسەر زەوی درێژكردبووە بەبەردەی پێنج شەش كیلۆیی لەپشتیمیاندا. لەبەر ئەوەش پشتم ئێستاكەش دەیشێت. پاشان لەسەر زەوی منیان هەڵگرتەوە و كەوتنە سەر و رووم بەشەق و زلە. سەربازەكان پاشان ئێمەیان رووت كردەوە بەتەنیا شۆرتمان لەپێ بوو. پاشان ووتیان بكەونە ئاوی چەمەكە و سەرورووی خۆتان بشوون. بەناچاری ئێمە كەوتینە ناو ئاوی چەمەكە و سەرورووی خۆمانمان شووشت. پاشان ئێمەیان بەرەو ناوەند بەرد. سەربازەكان لەناو رێگەدا پێمانیان ووت، ئەگەر لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسدا پرسیاریان لێتانكرد، بڵێین، كاتێك لەچیاكە بەر بەخوارەوە دەهاتین كەوتین و كەوتینەتە ناو ئەو رووبارەوە و وەهامان لێهاتووە".

كایا راشیگەیاندووە؛ ئەو سەربازانەی ئەوانیان وەها لێكردووە لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیس لەسەریان سكاڵایان تۆمار كردووە ووتی: "بەرامبەر بە سەربازێك كە هەموو شێوە چەك و چۆڵێكی پێیە من دەتوانم چی بكەم. لە نەخۆشخانە بەهۆشی خۆم هاتمەوە، سەربازەكان لەنەخۆشخانە بۆ خۆیان راپۆرتی پزیشكیان وەرگرتووە. من لەسەربازەكانم نەداوە و ئێستاش لەسەر ئەوان سكاڵا تۆمار بكەم".

ژ.ت