سەرلەنوێ شەنگال بۆردومان کرایەوە

جارێکی تر لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەرەوە شەنگال بۆردومان کرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر جارێکی دیکە گوندی بارێی کۆمەڵگەی خانەسۆری شەنگال بۆردومان کراوەتەوە.

لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانەوە هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.

شەوی رابردوو کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گوندی بارێی ناوچەی خانەسۆر و شارۆچکەی دوگرێ، ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان کران. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ژنێک بە ناوی ئینتسار خودیدا عەلی موراد برینداربوو.