'سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی باشوری کوردستان دەکاتە ئامانج'

هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی باشوری کوردستان دەکاتە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی باشوری کوردستان بۆردومان دەکات و زیانی زۆر بەر باخ و باخچەکانی هاوڵاتیە مەدەنیەکان دەکەوێت.

هەپەگە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

سەرلەبەیانی ٨ی حوزەیران لە نزیک دەرکارێ رووداوێک روویدا کە هیچ پەیوەندی بە هێزەکانمانەوە نییە.

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشوری کوردستان بێوەستان بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆردومان دەکرێت و زیان بەر باخ و باخچەکانی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان دەگەیەنن. لە دارستانەکان ئاگر کەوتووەتەوە و ئەوەش زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە."

ئامارەکانی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک

ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:

"٧ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٠٠ لە بارەگاکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سنور، دەوروبەری گوندی ئۆرێی هەرێمی مەتینا بە چەکی قۆڕس بە قۆرسی بۆردومانکرا. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا زیانێکی زۆر بەر باخ و باخچەی گەلە مەدەنیەکەمان کەوت، ئاگرکەوتنەوە بەهۆی بۆردومانەکانەوە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

٧ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٢٣:٠٠ هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری گردی زەندورای کێستێ، دەرارێی مەتینا و گوندی حرۆرێی بۆردومان کرد.

٧ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٢:٤٠ و ٢٢:٥٠ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی وەرخالێی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٠:١٠ و ٠٠:٢٠ هەلئکۆپتەری شەڕی تورک دەڤەری مامرەشۆ و مەرڤانۆسیان بۆردومان کرد.

٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٢٠ فڕۆکە جەنگیەکانی گۆڕەپانی کورۆژارۆی زاپیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگر بەر هەرێمەکە کەوتو و ئاگرەکە بەردەوامە.

٨ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان بەرزاییەکانی گوندی شکەفیانی دەڤەری مەیرۆکێی سەر بە چیای گارەی دهۆکیان بۆردومان کرد.

لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هەڤاڵەکانمان نەکەتووە."

ف.ق