ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە زەمینەوە بۆردومان کرد.
زانیاری فراوانتر لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٣٠ داگیرکەرانی گردی زەندورا، زەویەکانی گوندی کێستە، گوندی دەرارێ، گوندی دەشیشێ و قەلا ئومەریێی مەتینایان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد.
٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠١:٢٠ گۆڕەپانی مامرەشۆ و مەرڤانۆسی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.
٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٣٠ دا گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکرد.
٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.
ف.ق