سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵکی مەخمور
هێزەکانی عێراق بە چەک هێرشیان کردە سەر کەمپی مەخمور و دوای ئەوەی گەل بە بەرد وڵامی دایەوە، بە ناچاری هەڵهاتن.
هێزەکانی عێراق بە چەک هێرشیان کردە سەر کەمپی مەخمور و دوای ئەوەی گەل بە بەرد وڵامی دایەوە، بە ناچاری هەڵهاتن.
حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی مەخمور تەلبەند بکات و گەمارۆیان بدات. بە دەیان ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش دەوری کەمپەکەیان گەمارۆداوە و دەیانەوێت کەمپەکە گەمارۆ بدەن.
خەڵکی مەخمور لە سەرلەبەیانیەوە لەدژی هەوڵدانی گەمارۆدان و تەلبەندکردنی کەمپەکە لەبەرامبەر هێزەکانی عێراق لەنێو چالاکیدان و رێگە نادەن هێزەکانی عێراق بچنە نێو کەمپەکە.
کەمێک لەمەوبەر هێزەکانی عێراق کاتێک بینییان گەل هەنگاو بەرەو دواوە نانێت، توندوتیژیان بەکارهێنا و بە چەک هێرشیان کرد. گەل بە بەرد و دروشم وڵامی هێزەکانی عێراقیان دایەوە و ئەوانیان ناچار کرد کە لەو شوێنەی لە سەرلەبەیانییەوە لەوێ جێگیر بوون، بکشێنەوە.
ف.ق