سوپای عێراق گەنجێکی بریندار کرد

لە مەخمور، سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵک و گەنجێکی بریندار کرد.

دووبارە سوپای عێراق هەوڵدەدات کەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی (مەخمور) تەلبەند بکات، بۆ ئەم مەبەستە بە زرێ‌پۆش و چەک و پۆلیس و هێزە تایبەتەکانەوە کەمپەکەی گەمارۆداوە، هێشتاش بەرخۆدان و ڕێگری گەل بەرامبەر سوپاکە بەردەوامە.

سوپای عێراق دەیەوێت قولەی چاودێری لەدەوری کەمپەکە جێگیر بکات و کەمپەکە تەلبەند بکات، بەڵام گەلی کەمپەکە بەرەنگاری ئەم هەوڵە بوونەوە، لە ئاکامدا سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەریان و گەنجێک بریندار بوو.

تا ئێستا بەرخۆدانی گەلی مەخمور دژی ئەم هەوڵە بەردەوامە، هێشتا سوپای عێراق هێزەکەی لە دەوری کەمپەکە نەکشاندۆتەوە و هەوڵی گەمارۆدانی دەدات.

ف.ق