سوپای تورکی داگیرکەر ٥٦ جار هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا

سوپای داگیرکەری تورک ٥٦ جار لە زەمین و هەواوە ناوچەکانی گەریلای بۆردومان کرد.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:

"سوپای تورکی داگیرکەر بە تەکنیکی قورس بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە گەریلاکان لە پێگەی خۆیاندان. هێزەکانمان لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوا وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. ئەو ناوچانەی،  کە هێزەکانمانی تیادایە ١٠ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٤٦ جار بە تانک و تۆپ و چەکی قورس بۆردومان کران.

زانیاری ورد لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

ڕۆژی ١٩ی شوبات کاتژمێر ١١:٣٠ داگیرکارەکان هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری ناوچەی چەمچۆ لە ناوچەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی. هێزەکانمان بۆ پاراستنی خۆیان بە چەکی قورس وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر؛

ڕۆژی ١٩ی شوبات فڕۆکەجەنگییەکان ناوچەی وەرخەل، دۆڵی باڵندە، دەوروبەری کامپی شەهید ڕێبەر و هەروەها سنوری گوندی گرێ، گوندی بیرکەیەتێ و دامێنی گردی خێرێ-یان ١٠ جار بۆردومان کرد.

ڕۆژی ١٩ی شوبات، ٤٦ جار پێگە و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی ئێمە لە شاخی جودی لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناوچەی شێلادزیی سەر بە ئامێدی بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

ژ.ت