سوتانی دارستانەکانی لجێ بەردەوامە
سوتانی دارستانەکانی دەورووبەری لجێ-ی سەر بە ئامەد بەردەوامە و ئاگرەکە ڕووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە.
سوتانی دارستانەکانی دەورووبەری لجێ-ی سەر بە ئامەد بەردەوامە و ئاگرەکە ڕووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە.
لە گوندەکانی ئەنتاخ، گۆم و بامتنی سەر بە ناوچەی لجێ-ی ئامەد، ئەو ئاگرەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ناوچەکە کەوتەوە و لەلایەن گوندنشینانەوە کۆنتڕۆڵ کرا، جارێکی دیکە سەریھەڵدایەوە. ئەمە سێیەم جارە لە ماوەی مانگی ڕابردوو ئاگر لە هەمان ناوچە دەکەوتەوە.
دوێنێ شاندێک بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا لێکۆڵینەوەیان لە شوێنی ئاگرەکە کرد. لەئەنجامی دیدار لەگەڵ گۆندنشینان، ڕاگەیەندرا، لە ناوچەکەدا چەندین حەشارگەی کامێرای وێنە گرتن بوونی ھەیە، بەڵام کاربەدەستان زۆر درەنگ ھەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خستووەتەگەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە ئاو لە تانکیەکانیاندا نەماوە.
گۆندنشینان ڕایانگەیاندووە، بە بەھێزی ھەوڵی کۆژاندنەوەی ئاگرەکەیان نەداوە و بەهۆی ئاگرەکەوە لە گۆم زیان بەر گۆڕستان و لە ئەنتاخیش دوو خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی دوێنێ گوندنشینان ئاگرەکەیان کوژاندەوەتەوە، بەڵام لە بەیانییەوە جارێکی دیکە ئاگرەکە دەستیپێکردەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. گۆندنشینان جەختلەوە دەکەنەوە، پێویستە ھەوڵێکی خێرا و کاریگەر بۆ کۆنتڕۆڵ و دامرکانی ئاگرەکە بدرێت.
ژ.ن