سووسەن حەیدەر پاش هەشت ساڵان گەڕایەوە شەنگاڵ

سووسەن حەیدەر پێش هەشت ساڵان لەلایەن چەتەكانی داعشەوە لەشەنگاڵدا رفێندرا و لەقۆناخی دووهەمینی هەڵمەتی مرۆڤیی و ئەمنی لەكەمپی هۆڵ رزگار كرا و ئەمڕۆ گەڕایەوە شەنگاڵ.

سووسەن حەیدەر"بیست و چوار"ساڵە لەكاتی هێرش بۆ سەرشەنگاڵ لەسێ ئابی ٢٠١٤دا  لەگەڵ نۆ كەس لەبنەماڵەكەی لەلایەن چەتەكانی داعشەوە رفێندرابوو. پاش هەشت ساڵان لەلایەن یەكێنەكانی پاراستنی ژن"یەپەژە"ە و هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەسەدە" لەكەمپی هۆل رزگار كرا. یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگاڵ ئەمڕۆ سووسەن رادەستی بنەماڵەكەی كردەوە.

سووسەن حەیدەر سۆپاسی قەسەدە و یەپەژەی كرد كە ئەویان لەهەڵمەتی مرۆڤیی و ئەمنی دا رزگار كردوە و هاوكات بەهۆی گەڕانەوە بۆ ناو كەس و كارەكەی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا.

ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژن ئێزیدی"تاژێ"، نەعام ئەلیاس بۆ رۆژنیوز ئاخاوتووە و رایگەیاندوە؛ ئێمە بەگەڕانەوەی رفێندراوان زۆر خۆشحاڵین. ئێمە رۆڵی یەپەژە لەرزگاركردنی ژنانی ئێزیدی پیرۆز دەكەین. سۆپاسی قەسەدە و یەپەژە و ماڵی ئێزیدیان لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكەین.

هەفتەی رابردوو، فەرمانداری یەپەژە و وتەبێژەكەی رووكەن محەمەد، ژنی گەنجی ئێزیدی سووسەن حەیدەریان رادەستی یەبەشە كردبوو كە رادەستی بنەماڵەكەی بكەن.

هـ . ب