سویسرا ژمارەیەک پسپۆڕ و کەلوپەلەی دیکە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەنێرێت
سویسرا ژمارەیەک پسپۆڕ و کەلوپەلی دیکە بۆ هەرێمە زیانلێکەوتووانی کوردستان دەنێرێت.
سویسرا ژمارەیەک پسپۆڕ و کەلوپەلی دیکە بۆ هەرێمە زیانلێکەوتووانی کوردستان دەنێرێت.
هاوکاری مرۆیی سویسرا سەر بە (ئێف دی ئئێ ئەی)ـە، هاوکاریەکی دیکەیە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣. ٢٠یشوبات، چوار پسپۆڕی دیکەی پزیشکی سەر بە یەکێتی هاوکاری مرۆیی سویسرا بۆ هاتای نێردرابوون. ئەو پزیشکانە سەرەتا نەخۆشخانەیەک بۆ منداڵ و دایکان دادەمەزرێنن.
ئامادەکاری دەکرێت کە سەد چادر بۆ خێزانەکان و ١٠ چادر بۆ ناوەندە خزمەتگوزاریەکان بۆ هەرێمەکە رەوانە بکرێن.
٣٠٠ چادر بۆ سوریا رەوانە دەکرێن
پلانسازی کراوە کە بۆ رۆژئاوای باکوری ناوچەی بومەلەرزە، ٣٠٠ چادری زستان رەوانە بکرێن.
سویسرە، بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی تورکیا و سوریا، تاوەکو ئێستا ٨ ملیۆن CHF تەرخان کردووە.
ف.ق