سەعید دەدە: لە هەموو بارودۆخێکدا لە دژی گۆشەگیری تێدەکۆشین
پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ سەعید دەدە ئاماژەی بەوەکرد، کە لە پێناو کۆتاییهاتنی گۆشەگیری لە هەموو هەلومەرج و دۆخێکدا تێدەکۆشن.
پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ سەعید دەدە ئاماژەی بەوەکرد، کە لە پێناو کۆتاییهاتنی گۆشەگیری لە هەموو هەلومەرج و دۆخێکدا تێدەکۆشن.
نزیکەی ٢٣ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت، کە ٢٤ ساڵە لە زیندانی جۆری ئێفی ئیمراڵی بە ئاسایشی چڕەوە لە گۆشەگیری تونددایە. لە دژی ئەو گۆشەگیرییە ئەمڕۆ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ و قۆسەری مێردینەوە بە دروشمی ' ئێمە لە پێناو چارەسەریدا بەرەو ئیمراڵی رێپێوان دەکەین' لە دوو قۆڵەوە رێپێوانی گەملیک دەسپێدەکات. رێپێوانەکە لە ١٥ی شوباتدا لە گەملیک کۆتایی دێت.
'عەبدوڵا ئۆجالان ناونیشانی ئاشتییە'
پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەعید دەدە لەبارەی رێپێوانەکەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
سەعید دەدە باسی لەوەکرد، کە عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانی دیکەی ئیمرآڵی ٢٣ مانگە لە گۆشەگیرییەکی تونددان و باسی لەوەکرد، "پەیوەندییان لەگەڵ دەرەوە بە تەواوەتی پچڕێنراوە. نە بنەماڵەکان و نە پارێزەرانیان ناتوانن لەبارەیانەوە زانیاری وەربگرن. ئەو گۆشەگیرییەی ئێستا لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێندرێت، زۆر واتای جیاجیای هەی. مەگەر یەکێک کوێر و کەڕ بێت ئەوە نەبینێت. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تاکە هێزە کە رێنمایی چارەسەری پێشکەش دەکات و لە بری شەڕ دەتوانێت ئاشتی بێنێتەدی. ناونیشانی ئاشتییە. ئەوەس بۆ گەلان شانسێکی گەورەیە. پێکهاتەی فاشیست بەوە دەزانێت. هەربۆیەشە مامەڵەی چارەسەری یا خود چارەسەرنەکردنی پرسی کورد بە کردەوەی خۆی لە ئیمراڵی نیشان دەدات. ناوی ئەوە دەسەڵاتداری یاخود هەر شتێکی دیکە بێت، ئەو دامەزراوەیە بە سیاسەتی خۆی لایەندارانەی خۆی بۆ چارەسەرنەکردن رۆژ لە دوای رۆژ گۆشەگیری توندتر دەکات. هێزە بەرهەڵستکارەکان کە دەڵێن ئەوان لە دژی دەسەڵات یاخود سیستمن، دەبێت باس ئەوە بزانن".
سەعید دەدە رایگەیاند، " ئەگەر دیموکراسیان دەوێت، ئەوکاتە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد بابەتی سەرەکی و بنجینەییە. ناونیشانی چارەسەری دیارە. ئەگەر لەبەرامبەر شەڕ پارێزگاری لە ژیان بکرێت دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت. لە راستیدا بە پێشێلکردنی بنەما یاساییەکان گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوامە، ماف و ئازادی پێشێلکراوە. رای گشتی جیهان هەموو ئەوانە دەبینێت".
'لە هەموو هەلومەرجێکدا تێدەکۆشین'
سەعید دەدە بە بیری هێنایەوە کە لە پێناو ئاشتی، بۆ دیموکراسی، بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئەوان بە دروشمی 'لەپێناو ئاشتیدا بەرەو ئیمراڵی رێپێوان دەکەین' رێپێوان بەڕێوە دەچێت و وتی، "سیستمێکی بەو جۆرەیە کە ئەو کەسانەی بەرامبەر بە گۆشەگیری دەوستنەوە گۆشەگیر دەکرێن. دەوری ئێمەیان بە قەڵغانی پۆلیس گرتبوو و هەوڵیان دەدا گۆشەگیرمان بکەن. بەڵام ئێمە هەنگاوێکیش بۆ دواوە نانێین درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. تا کۆتایی بە گۆشەگیری لە ئیمرآڵی بهێنرێت، ئێمە لە هەموو هەلومەرجێکدا تێدەکۆشین".
هـ .ب