بە دیمەن

سەیفی زۆگورلوو: لە سەردەمی نوێیدا تێکۆشانمان سەختترە

لە ئەندامانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە سەیفی زۆرگورلوو ئاماژەی بە تێکۆشانی سەردەمی نوێ کرد لەسەر بنەمایی پارادایمی ڕێبەرێتی و گوتی: "ئەو تێکۆشانەی لەسەردەمی نوێیدا دەیکەین سەختترە. پێویستە بەو پێییە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین و ستراتیژمانی بۆ داڕێژینەوە."

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە

لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار پەکەکە کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەست و دواتر لە ١٢ـی ئایار بڕیارە وەرگیراوەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە هاتنەئارای سەردەمێکی نوێی تێکۆشانی کردەوە بە مەبەستی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. یەک لە ئەندامانی کۆنگرەکە؛ سەیفی زۆگورلوو لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:

"سەرەتا ڕێز و سڵاوم ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم و هەموو شەهیدانی بەڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. ڕێبەرێتی گەلێکی لەمردنەوە زیندووکردەوە و گەیاندی بەم ئاستە. ڕێبەرێتی هەموو پلانڕێژییەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکشاند. ڕێبەرێتی هەمووکاتێک ئەم ئاستەی ئێستایی کردە بناغەی گەشەکردنی تێکۆشان و نزیکی سەرکەووتنی کردینەوە.

ڕەنگە هەندێک کەس و لایەن بەگوێرەی خۆیان شرۆڤەی شتەکە بکەن و هەڵیسەنگێنین، کاتێک لە میدیای تورک دەڕوانین وا نیشانی دەدەن کە پەکەکە شکستی خواردووە و ئیدی توانای شەڕکردنیان نەماوە. بەم شێوەیە خواستیانە پرۆسەکە پێچەوانە بکەنەوە و نیشانی بدەن.

حەقیقەتێک هەیە و چەسپاوە، چ حەقیقەتێکە؟ حەقیقەتی ئەوەی بە هەوڵدانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی پەکەکە گەلی کورد بووە خاوەنداری ئیرادە. گرەنتی تەڤگەری ئازادی، ئازادی گەلی کورد و هەموو کەسێک ئەو چەکەیە کە لە دەستماندایە، ئەم هێزە بە پارادیگمای ڕێبەرێتی ڕێخکستنکراون. بابەتی چەکدادانیشمان هەوڵێستێکمان بوو لەم چوارچێوەیەدا.

پێویستە بابەتی یاسا و یاسایی بنەڕەتی بگۆڕدرێن. پێویستە هەنگاوی لەم شێوەیە بسەپێنین. ڕێبەرێتی ئەڵتەرناتیڤی خستووەتە پێشمان. پرۆسەیەکەی نوێی خستووەتە پێشمان و دەستی پێکردووە. ئەو تێکۆشانی لە ئێستادا بەڕێوەدەبرێت زۆر سەختترە. لە ڕووی سیاسی، ئایدۆلۆژی، دیبلۆماسی و خەباتی بونیاندناندا لە ئێستادا پرۆسەیەکی زۆر زەحمەتترمان لە پێشە. پێویستە بەم پێیە پلانڕێژی و ستراتیژمان داڕێژینەوە و خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.

ڕاستە ئەمە کۆنگرەی کۆتایهێنانە بە کار و چالاکییەکان لە ژێر ناوی پەکەکەدا، بەڵام بە دڵنیاییەوە پەرە بە بەهاکانمان دەدەین و تێکۆشانمان زیاتر دەکەین. بە ئایدیایی ڕێبەرێتیەوە پەروەردە بووینە، پێش دامەزراندی پەکەکە ئێمە ئاپۆیی بووین و ئیستاش هەر ئاپۆیین. هەڵبەتە تا کۆتایی باوەڕم بەمە هەیە. هێز و زانستی ڕێبەر ئاپۆ، زۆرجار پەکەکەی لە تەنگاوییەکاندا ڕزگار کردووە، بێگومان ئەم جارەش بە سەرکەووتنی مەزنترەوە پەکەکە تاجدار دەکات."