سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان به‌سه‌ر رۆژنامه‌وان شاهیندا سه‌پێنرا

سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان به‌سه‌ر رۆژنامه‌وان خه‌دیجه‌ شاهیندا سه‌پێنرا.

رۆژنامه‌وان خه‌دیجه‌ شاهین كه‌ چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌)ی رووماڵ ده‌كرد، به‌ بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامی رێكخراون" دۆسیه‌ له‌ دژی جوڵێنراو و دانیشتنی تایبه‌ت به‌ بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ ئه‌نجامدرا. شاهین به‌شداری له‌ دانیشتنی دادگای سزای قورسی نۆهه‌مینی ئامه‌د نه‌كرد، پارێزه‌ری ئه‌و ره‌سوڵ ته‌میر به‌شداربوو.

له‌سه‌ر وته‌ی "شایه‌تی نادیار" ئه‌زلال و فیرار داواكاری گشتیی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ شاهین تاوانی ئه‌ندامبوونی رێكخراوی كردووه‌ و داوای كرد سزا بدرێت.

دادگاش سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.

هـ . ب