بە دیمەن

سۆزدار ئاڤێستا: لەمڕۆدا پەکەکە هاوڕێ فوادە، هەوڵەکانی هاوڕێ فوادیش پەکەکەیە

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا باسی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتانی کرد و گوتی: "بۆ گەیاندنی پەکەکە بەم ئاستەی ئێستای هەوڵی زۆیدا، بۆیە لە ئێستادا پەکەکە هاوڕێ فوادە، هەوڵەکانی هاوڕێ فوادیش پەکەکەیە."

هەڵسەنگاندی سۆزدار ئاڤێستا

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا لە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەت ستێرک تیڤییدا دەربارەی یەک لە کادرانی پێشەنگ و دامەزرێنەرانی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) قسەیکرد.

سۆزدار ئاڤێستا لەسەرەتادا بە ڕێز و پێزانییەوە یادی شەهید عەلی حەیدەر قەیتانی کردەوە و گوتی: "بێگومان شەهیدبوونی هاوڕێ فواد کاریگەری مەزنی لەسەر تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد دانا. بۆیە دەزانین ئەم شەهادەتە دەبێتە بناغەی پێوانەیەکی مەزن. بۆیە هیچ دەربڕنێک لە ئاست تێکۆشانی ئازادی هاوڕێ فواد دا نییە. وەک هاوڕێیەکی بێگومان ڕاڤەکارییەکانی بنەمایە بۆم، هەوڵدەدەین زانستی ڕێبەرێتی کە لە هەڤاڵ فوادەوە فێری بووین ئەوەندەی دەتوانین ڕاڤەی بکەین. بەم شێوەیە دەمانەوێت ئەو شتەی پێکەوە لەگەڵ هاوڕێ فواد ئەزموونمان کردووە شرۆڤەی بکەین و بیانچەرخێننەسەر هاوڕێیەتی خۆمان  و گەلەکەمان. هاوڕێ فواد لەو کەسانەبوو کە سەرەتا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشانی دەستپێکرد. بۆیە لە ڕۆژی دەستپێکردنیەوە تا شەهیدبوونی بە ئەڤین، جۆش و بڕیاردارییەکی مەزنەوە لە هەموو دەڤەر و بوارەکاندا بەبێ وەستان تێکۆشانی کرد."

سۆزدار ئاڤێستا ئاماژەی بەوەدا بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕی فوادەوە کورد و کوردستان لە مردن زیندووکرایەوە و گوتی: "بۆ ئەمەش قەرزداری هاوڕێ فوادین. هاوڕێ فواد ئەوەندە زانا، بە هۆشمەندی، ئایدۆلۆژی و فەلسەفی، جۆشدار بوو هەموو کاتێک بە خواستێکی مەزنەوە لە هێڵی ڕیبەرێتییدا تێکۆشا. بۆیە ئەمڕۆ پەکەکە هاوڕێ فوادە، هاوڕی فواد پەکەکەیە. گەر بمانەوێت باش لە پەکەکە تێبگەین و دڵنیابینەوە لە تێگەیشتنمان، پێوستە زۆر باش لە ژیانی هاوڕێ فواد تێبگەین. تا ئێستا هەزاران شەهیدمان داوە بەڵام جاری یەکەمە ئەزموونی شەهید بوونی هاوڕێیەک دەکەین کە لە ڕۆژانی سەرەتاوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشاوە و گەیاندوویەتی بەم قۆناغە."

بنەمای هەموو ژیانی وی، سەرچاوەی وی ڕێبەر ئاپۆ بوو

سۆزدار ئاڤێستا لە درێژەی قسەکانییدا باسی لە کاریگەری و ناونشینی ڕێبەر ئاپۆ کرد لە دونیای فکری و تێکۆشانی شەهید عەلی حەیدەر قەیتاندا و گوتی: "لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا یەکانگیر بووە، وە لە دەروونی خۆییدا ئافراندی، هەموو جارێک دەیگوت، 'ڕێبەر ئاپۆ دەریایەکە و ئێمەیش وەک دڵۆپێکی ناو ئەو دەریایەیین، نە دەتوانین بکەوینە ناو دەریاکەوە و نە دەشتوانین لێکتر جیابینەوە.' بەڕاستی دەریایی ڕێبەر ئاپۆ لەودا یەکانگیر بوو، هیچ هێزێک نەیدەتوانی لێکیان جیابکاتەوە. بۆیە لە مێژوودا ئەوەی بەسەر کۆمەڵگەی کوردستاندا هاتبێت، هۆکارەکەی نەبوونی پێشەنگانی هاوشیوەی وی بووە لەم ئاستەدا. وی ئەمەی لە ڕێبەر ئاپۆدا بینی، بۆیە هەرگیز نزیکایەتییەکی جیاوازی نەگرتەبەر. هەموو سەرچاوەیەکی ڕێبەر ئاپۆ بوو. بۆیە هەموو کاتێک ڕێبەرێتی دەخوێندەوە، هەموو ئەو شتانەی ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لێکردبوو دەیخوێندەوە و خاوەنداری لێ دەکرد."

هەموو هەوڵیکی بۆ تێگەشتن بوو لە ڕێبەر ئاپۆ

سۆزدار ئاڤێستا ئاماژەی بە هەواڵەکانی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد بۆ تێگەشتن لە پارادایمەکانی ڕێبەرێتی و گوتی: "هەم لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەیشت و هەمیش هەموو هەوڵی بۆئەوەبوو هەموان لە ڕێبەرێتی تێبگەن. بە پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە چوینە قۆناغێکی جیاوازەوە، بۆ هەنگاوەکانی دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادی چۆن بێت و چی بکات، لەسەر ئەم بابەتە هاوڕێ فواد بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆیی هەڵسەنگاند؛ 'هەموو کاتێک ڕێبەر ئاپۆمان لەگەڵدایە، لەگەڵماندا دەژیت، پێویستە زۆرباش لەوشتانە تێبگەین کە پێی داوین، لە هۆشماندا ناونشینی بکەین و بەوپێیە تێبکۆشین.' ئەم قسانەی زۆر کاریگەر بوون. وی هەمووکاتێک ئەم قسەیەی ڕێبەر ئاپۆیی دەگووتەوە؛ 'چیتان لێم دەویست پێمدان، ئەو شتەی هەبووبێت پێمداون.' بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆی هەڵدەسەنگاند. ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێکی پێشکەش کردین و پرسینی 'چۆن لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و چۆن دەتوانین زیندووی بهێڵینەوەی' دەکرد."

'ئەوکەسەی باش لێم تێبگات فوادە'

سۆزدار ئاڤێستا ئاماژەی بەوەدا ئەوکەسەی زۆرترین هەڵوێستەی لەسەر بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ کردوە هەڤاڵ فوادە و گوتی: "لە دەستێکیدا گۆچانەکەی و لە دەستەکەی دیکەییدا بەرگرینامەکان و کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. دەیزانی کام وشە لە کام پەڕەی کتێبەکەی ڕێبەر ئاپۆ دایە. شڕۆڤەی دەکرد و دەیگێڕایەوە. لە تێگەشتنی پارادایمی نوێ و  مسۆگەرکردنی گۆڕان و گۆڕانکاریی لە پارتەکەماندا هەوڵدانی بێهاوتای کرد. لەبەر ئەمانەش ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت 'ئەوکەسەی باش لێم تێبگات فوادە'. هەربۆیە هاوڕێ فواد نەک تەنها بە شێوەیەکی تیۆری نزیک دەبوویەوە؛ بە هەست و دڵەوە نزیکەوە دەبوویەوە. شەو و ڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ بوو. لە ناوەوەییدا ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. لە دوای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، ٢٠ ساڵ بە خۆشەویستییەوە کادرانی لەسەر بنەمای تێگەشتنی ڕێبەرێتی، بونیاتنانی پارادایمی نوێ و بونیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک پەروەردە کرد. لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا هەموو کەسێک ناڕەحەت بوو، بەڵام ئەوەی زۆر ناڕەحەت بوو هاوڕێ فواد بوو. ئەوکات ڕێبەر ئاپۆ بە هەڤاڵ فواد دەڵێت 'دەزانم چەندە خەمبار و چی دەچێژیت'. هەرچەندە پێکەوە نەبوون، ئەوان بەوجۆرە پێکەوە دەژیان.

ئەو باش دەیزانی بۆ ئازادی ژنان چەندە سەختی کێشراوە

هاوڕێ فواد وەک کۆمەڵگە لە ژنانی دەڕوانی. باش دەیزانی تاوەکو ژن ئازاد نەبێت، نابین بە خاوەن هێز و ئیرادە، کۆمەڵگەش ناتوانێت تێکۆشانی خۆی فراوان بکات. ئەو نزیکایەتی ڕێبەر ئاپۆی لە بەرانبەر ژنان بە بنەما وەردەگرت. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'پیاوەتیم لە خۆمدا کوشت'. یەکێک لەوکەسانەی لەم بوارەدا لە ڕێبەرێتی چوو هاوڕێ فواد بوو. ئەو ژیانی خۆی بەم شێوەیە درێژە پێدابوو. هەوڵی دەدا لە ژنان تێبگات، بۆ ئەوەی بزانێت ژنان چی دەچێژن، چونکە ئەو پیاوەتی و دەسەڵاتداری لە خۆییدا کوشتبوو. ئەو باش دەیزانی لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا چەندە سەختی کێشراوە. لە کۆبوونەوەکاندا کاتێک دەیبینی هەڤاڵێکی ژن تێنەگەشتووە، دەڕۆشتە لای قسەی دەکرد، ڕێگەی نیشان دەدا و ڕوانگەی پێ دەدا. هەمیشە دەیگوت 'لە هەڤاڵانی ژنەوە شت فێر دەبم'. ئەگەر ئەمڕۆ هێڵی ئازادی ژن، تێکۆشانی ئازادی ژنان گەشتبێتە ئەم ئاستە و زیهنیەتی پیاوسالاری پاشەکشەی کردوە، هاوڕێ فواد بەشداری و ڕەنجێکی زۆری لەم پێناوەدا داوە."

خەونی زۆر مەزنی بونیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک بوو

هەروەها لە بەردەوامی قسەکانییدا سۆزدار ئاڤێستا سەبارەت بە هەوڵەکانی هەڤاڵ فواد بۆ بەدی هێنانی نەتەوەی و دیموکراتیک گوتی: "خەونی زۆر گەورە هاوڕێ فواد بونیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک بوو. لەم ساڵانەی دواییدا، ئەو شەو و ڕۆژ لەسەر چۆنێتی بونیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک، چۆنێتی ڕێکخستنکردنی کۆمەڵگە، چۆنێتی پەروەردە کردنی گەل و چۆنێتی بونیاتنانی ژیانێکی ئازاد لەگەڵ گەل، تێدەکۆشا. بونیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک، بونیاتنانی ژیانێکی ئازاد و مسۆگەرکردنی ئازادی ژنان و مسۆگەرکردنی مافی ژنانە. دەبێت لەسەر ئەمە هەڵوەستە بکەین چۆن ببینە وەڵامگۆ بۆ شەهید بوونی. دەتوانین ئەمە بە دی هێنانی نەتەوەی دیموکراتیک ئەنجام بدەین. بەڵێن دەدەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ هەموو گەلاندا خەونی بە دی هێنانی نەتەوەی دیموکراتیک بە دی بهێنین، ئەمەش ببێتە وەڵامی ئێمە بۆ شەهیدان."

کەس نەیتوانی ئەم تەڤگەرە لە ناوببات

لە کۆتایی قسەکانییدا سۆزدار ئاڤێستا ئاماژەی بەوەدا شەهید بوونی هەڤاڵ فواد لە دەستدانێکی زۆر مەزنبووە، گوتی: "دەمەوێت نمونەیەک بهێنمەوە؛ ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ژەهراوی دەکرا، ئەوکاتە لە کۆبوونەوەدا بووین. کە هەواڵەکە هات کەس نەیتوانی لە جێی خۆی بجوڵێت. نزیکەی نیو سەعاتێک کەس نەیدەتوانی قسە بکات. هاوڕێ فواد لە شوێنی خۆی هەستا دەستوردانی کرد و گوتی 'ناتوانین بەوجۆرە لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. ناتوانین بەم ڕێبازە هێرشی ژەهراوی کردن ڕاگرین، ئەگەر ئەمە تێنەپەڕێنین ئەوکات بەم نزیکایەتییەمان، بەم هەڵوێستەمان، بەمجۆرە پشتگیری هێرشی ژەهراویکردن دەکەین. دەبێت جوڵە بکەین بۆ ئەوەی چۆن ڕێگری لەمە بکەین.' بەڕاستی لە کاتی پێویستدا بە هەڵوەستە، گوتاری، تێکۆشانی ڕۆحێتی دەبخشیە هەمووکەسێک. لەو باوەڕدام ئیدی کەس ناتوانێت ئەم تەڤگەرە لە ناوببات. ئێمە باوەڕ بە ژنانی کورد و گەنجانی کورد دەهێنین. لەم هێڵی تێکۆشانەدا کەسێکیش بمێنێت هەر ئەم تێکۆشانە سەردەکەوێت. هیچ هێزێک ناتوانێت ئەم تێکۆشانە لە ناوببات.

دەتوانم بڵێم؛ هاوڕێ فواد لەگەڵمدا ژیان دەکات، لەگەڵ هەموو گەلەکەماندا ژیان دەکات، بە فکر و فەلسەفەی ئازادی ژیان دەکات. ئەویش بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ژیان دەکات، تێکۆشانی ئەو ڕێگەمان ڕوناک دەکاتەوە، ئامانجەکەمان ڕوون دەکات و نیشانمان دەدات بە کام ڕێباز دەتوانین سەربکەوین. لە کەسێتی هاوڕێ فواددا بەڵێنی فراوانکردنی تێکۆشان دووپات دەکەمەوە و جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێمان، ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان دەکەم."