هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە زاپ: ١٠ داگیرکەر سزادران

تێگەیشتن لە پڕۆسەی چارەسەری

پرۆسەی چارەسەری نوێی کە هەوڵ دەدرێت بەڕێوە بچێت، لە چاو پێشووتر خاوەن زۆر شێوازی بەرفراوان و دەوڵەمەندییە. پرۆسەی تێکۆشانەکە جەماوەرییە. یانێ پرۆسەی لەناوبردنی فاشیزمە.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ـی شووبات کە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، سیستەمی گۆشەگیری، جینۆساید و ئەشکەنجەی ئیمرالی لە ٢٦ـەمین ساڵیادیدا بە توندی شەرمەزار کرا. لە سەرەتاوە پەکەکە، ڕێکخراوە کوردییە دیموکراتیک و ئازادییخوازەکان هەموویان بەیاننامەیان دەرکرد، هێزە پیلانگێڕەکانیان شەرمەزار کرد و دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووپات کردەوە. هەروەها ڕایانگەیاند کە پشتگیری پرۆسەی نوێی گۆڕانکاری دیموکراتیک دەکەن کە ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی جێبەجێکردنی دەدات.

گەلی کورد و دۆستەکانیان بە سەدان هەزار کەس لە ستراسبۆرگەوە تا کۆبانێ، لە حەڵەبەوە تا مەخموور لە هەموو ئەو شارانەی کە کوردی لێیە ڕوویان لە شەقام و گۆڕەپانەکان کرد و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ـی شووباتیان شەرمەزار کرد، هەروەها داوایان کرد سیستەمی قڕکردن، ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی هەڵبوەشێندرێتەوە و ڕێبەر ئاپۆ خاوەنی هەلومەرجی ئازادیی کار و ژیان بێت. جارێکی تر ڕایانگەیاند کە هەمیشە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆن و پشتگیری پرۆسەی نوێی گۆڕانکاری دەکەن کە هەوڵی جێبەجێکردنی دەدات.

ڕاگەیاندنی ئازاد سەرەڕای گوشار، هێرش و کۆمەڵکوژی بە فیداکارییەکی گەورەوە کاری کرد و هەموو ڕووداوەکانی بە ڕای گشتیی ڕاگەیاند، هەوڵی دا هۆشیاری ڕاستی لای مرۆڤەکان دروست بکات. سەبارەت بە ڕۆژەکانی ئەسینای پیلانیگێڕیی ١٥ـی شووبات دیکیومێنتارییەکی ڕاست و پەروەردەکاری بڵاو کردەوە و دوای پایەی ئیتاڵیای پیلانیگێڕیی نێونەتەوەیی، لایەنە نەزانراوەکانی پایەی یۆنانیشی خستە بەرچاو. بەم شێوەیە هەم خزمەتی تێکۆشانی دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کرد کە زاڵمانەترین و ناهەقترین هێرشی جیهانە، هەم هەوڵی دا ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو مرۆڤایەتی بناسێنێت.

لە ١٥ـی شووباتدا لە سەرەتاوە هێزەکانی پەکەکە و گەریلا هەموو هێزە دیموکراسی و ئازادیخوازەکان پیلانگێڕییەکەیان هەڵسەنگاند و شەرمەزاریان کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی مەزنی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و شەهیدە قارەمانەکانی بەرخۆدانی فیدایی کە وتیان "ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن"ـیان بەبیر هێنایەوە. وەک لە نموونەی نەمسادا بینرا، کۆنفرانس بۆ تێگەیشتن لە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەڕێوە چوو و گفتوگۆی تەلەڤزیۆنی ئەنجام درا. ئەمانە هەموو نیشانەی پشتگیری بۆ پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتین کە ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی جێبەجێکردنی دەدات.

شاندی دەم پارتی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا، لە ١٥ـی شووباتی ٢٦ـەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕییەکە ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد و لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ و ١٨ـی شووبات کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یەنەکە و پەدەکە ئەنجام دا و سیاسەتی باشووری کوردستانیان لەسەر کارەکانی گۆڕانکاری دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ ئاگادار کردەوە. لە هەمان کاتدا بۆچوون و پێشنیارەکانیان بە ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنن.

ئەمە هەموو کورتەیەکی کارەکانی گەلی کورد و دۆستە دیموکراتەکانیانە کە لە ٢٦ـەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ـی شووبات ئەنجام دران. لە ڕاستیدا ئەمە هەمووی نییە، تەنها بنەڕەتییەکانە و چوارچێوەیەکی گشتییە. هەمووی واتای تێکشانە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری کێشەی کورد، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. واتە لایەنی دیموکراسی و کورد هەوڵ دەدەن پرۆسەی نوێی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن و بەپێی ئەوە بژین و کار بکەن.

باشە لە لایەنی ئاکەپە و دەوڵەت بارودۆخ بۆ تێگەیشتن و جێبەجێکردنی پرۆسەی نوێ چۆنە؟ با بە چەند نموونەیەک هەوڵ بدەین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە.

لە ڕاستیدا، لەم بابەتەدا تەنها شتێک کە بە ئەرێنی پێناسە بکرێت، تەنها چەند لێدوانێکی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی و هیوای بەڕێوەبەرانی پارتەکانی ناو پەرلەمانن کە لە چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ شاندی دەم پارتی دەربڕی. دوای ئەم هیوا و داواکارییانە پارتە ناوبراوەکان دووبارە کەوتنە ناو کێشە ناوخۆییەکانیان و ناکۆکی بێئەنجام لەگەڵ دەسەڵات. لە سەرەتاوە پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن (جەهەپە)، بارودۆخی هەموویان بەم شێوەیەیە. لەوانەیە داوای ئەوان نەبێت، بەڵام داوای ناوەندی شەڕی تایبەت بێت کە ئەوان بەڕێوە دەبات، لەسەر ئەم بنەمایە ڕۆژەڤی نوێی ئامادە کردووە و خستووەتە بەردەمیان.

ئەوەی ماوە پارتی دەسەڵاتدار ئاکەپە و تەیب ئەردۆغانە. تەیب ئەردۆغان کە سەرکردەی دەوڵەتە، هێشتا دەڵێت ‘یان دەبێت واز لە چەک بهێنن، یان ئێمە بە چەکەکانیان دەیاننێژین’. بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە ڕێگریی لە یادکردنەوەی ١٣ـی شووباتی کۆمەڵەی شێخ سەعید بە بیانووی ‘ئاسایشی گشتی’ کرد. هەر خۆی هێشتا شوێنی گۆڕی ڕێبەرانی کورد شێخ سەعید و سەید ڕەزا نازانرێت. دەسەڵاتی ئاکەپە هەروەها لە ١٥ـی شووبات لە ڕۆژی ساڵڕۆژی پیلانگێڕییەکە هاوشارەوانی گەورەی وانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و والی وەک قەیووم لە جێگەیان دانا. واتە ئیرادەی سیاسی کە گەلی کورد بە هەڵبژاردن دروستی کردووە، هێشتا بە هێزی دەوڵەت پێشێل دەکرێت. هەر خۆی پێویست ناکات باسی دەستگیرکردن و گرتنی دەیان کەس بکرێت.

ئەمە هەموو بارودۆخی ئاکەپە و لایەنی دەوڵەتە کە لە بەرامبەر پرۆسەی نوێ دەیکەن و هەوڵ دەدەن بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئایا لێرەدا پرۆسەکە بە دروستی تێناگەن، یان بە هەڵە تێدەگەن؟ بەپێی هەندێک کەس بە دروستی تێناگەن. بەپێی ئەم کەسانە ئاکەپە هەڵە دەکات و هەوڵ دەدات پرۆسەکە تێک بدات! لەبەر ئەوەی ‘پرۆسەی ئاشتی’ تێک دەدات. ئایا پرۆسەیەکی ئاشتی هەیە کە بەبێ تێکۆشان بەدەست بهێنرێت و هەموو کەس بە ئاسوودەیی تێیدا بژی؟ بە بۆچوونی ئێمە نییە و ئەوانەی کە هەڵەی سەرەکی دەکەن ئەو کەسانەن کە پێیان وایە پرۆسەیەکی ئاشتی بەم شێوەیە هەیە یان دەبێت. ئەوانەی کە پرۆسەکە بە دروستی تێناگەن یان بە هەڵە تێدەگەن ئەمانەن.

سەیری ئەمە بکەین؛ کوردەکان و هێزە دیموکراتەکان لەبەر ئەوەی بەدروستی لە پرۆسەکە تێگەیشتن، لە بەرامبەر پیلانگێڕیی ١٥ـی شووبات چالاکی ئەوەندە بەهێز و بەرفراوانیان ئەنجام دا. لەبەر ئەوەی دەزانن، پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتی نوێ ئەو پرۆسەیەیە کە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە هەموو بوارێکدا زیاتر و بە بەهێزی بەڕێوە بچێت. ئازادیی کوردەکان و گۆڕانکاری دیموکراتی تورکیا تەنها بە تێکۆشانێکی سەرکەوتوو دەتوانێت بەدی بێت. هەر خۆی خەڵکی وان خاوەنداریی لە ئیرادەی خۆیان دەکەن و لە بەرامبەر هێرشی قەیوومی فاشیزم لە سەرما و سۆڵەدا بە قارەمانانە خۆڕاگری دەکەن.

لە بەرامبەر ئەمەدا دەسەڵاتی ئاکەپە و تەیب ئەردۆغانیش پرۆسەی نوێ بە دروستی دەخوێننەوە. لەسەر ئەم بنەمایە دەزانن کە لە تورکیای دیموکراتی لەسەر بنەمای ئازادیی کورد سیستەمی فاشیستی ئەوان دەڕووخێت و جێگەیان نامێنێت. هەر خۆی یانەی دەوڵەمەندان توسیاد بە وتەی ‘سیستەمی ئێستا ڕووخاوە’ دانی بەمەدا نا. بۆیە تەیب ئەردۆغان هەتا دەتوانێت هەوڵ دەدات ڕێگری لەم پرۆسەیە بکات، پرۆسەکە تێک بدات، هێرشە فاشیستی-قڕکەرییەکانی لە هەموو شوێنێک زیاد دەکات و هەوڵ دەدات شەڕ بەردەوام بێت. لەبەر ئەوەی ڕانتخۆری شەڕە، خۆی بە شەڕ بەهێز دەکات، ٢٣ ساڵە لە بۆشایی هێزەکانی دیموکراسی سوود وەردەگرێت و ١٥ ساڵیشە بە بارودۆخی ئێستای شەڕ لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە. بۆیە ئەوەی کە ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان لە پرۆسەکە تێگەیشتوون ئەوەیە کە دەبێت شەڕ بەردەوام بێت، یان هێزەکانی دیموکراسی و ئازادیی بە تەواوی بچەوسێنرێنەوە و دیکتاتۆریەتی فاشیستی تەیب ئەردۆغان بەردەوام بێت. بۆ ئەمەش شەڕی تایبەت، بە پلەی یەکەم شەڕی دەروونی لە هەموو بابەتێکدا قورستر دەکات، لە ناو ڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوە هەوڵ دەدات هێزی کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ بشکێنێت.

کەواتە نابێت مرۆڤ چاوەڕێی ئەوە بێت کە پرۆسەی نوێی گۆڕانکاری دیموکراتی بە ئاسانی، بەبێ تێکۆشان، بە دانووستانەکانی دەوری مێز بەڕێوە بچێت و هەموو کێشەکان لەسەر ئەم بنەمایە چارەسەر بکرێن. نابێت کەس بەم شێوەیە تێبگات، دەبێت بە کەسانی تریش بگوترێت، کە پرۆسەکە بەم شێوەیە نییە. پرۆسەی نوێ کە هەوڵ دەدرێت بەڕێوە بچێت، بە بەراورد لەگەڵ پێشوو خاوەنی زۆر ڕێبازی بەرفراوان، زیاتر و دەوڵەمەندە. پرۆسەی تێکۆشانی جەماوەرییە. پرۆسەی ڕووخاندنی فاشیزم بە تێکۆشانێکی بەهێزە. لەبەر ئەوەی گۆڕان و گۆڕانکاری دیموکراتی تەنها بە تێکۆشانێكی بەم شێوەیە دەتوانێت بەدی بێت، ئازادیی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا تەنها بە تێکۆشانێکی بەم شێوەیە دەتوانێت جێبەجێ بکرێت. سیاسەتی دیموکراتیش هەر خۆی واتای بەڕێوەبردنی تێکۆشانێکی بەم شێوەیە دیموکراتی دەوڵەمەند و بەردەوامە.

ئێمە سڵاو لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ـی شووبات لە هەموو گۆڕەپانەکان و بەرخۆدانی خەڵکی وان دژی قەیووم دەکەین.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا