'تێکۆشانمان ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات و کۆتایی بە پیلانگێڕی دەهێنێت'
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک ئەوەی خستەڕوو، کە بە تێکۆشانی گەلی کورد ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت و پیلانگێڕی کۆتایی پێدێت.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک ئەوەی خستەڕوو، کە بە تێکۆشانی گەلی کورد ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت و پیلانگێڕی کۆتایی پێدێت.
جەمیل بایک لە ٢٥ەمین ساڵڕۆژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمدا وتارێکی نوسی و تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی پیلانگێڕیی لەسەر رێبەری خۆی عەبدوڵا ئۆجالان، پەیوەندی نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد و بەرخودان لە ئیمراڵی هەڵسەنگاند.
هەڵسەنگاندنی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بەم جۆرەیە؛
یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکیەکانی رێبەر ئاپۆ، ئەو پەیوەندییەیە کە لەگەڵ گەلدا سازی کردووە. بە روانینێکی گشتی بە ئاسانی دەبینرێت کە لە نێووان گەلی کورد و رێبەر ئاپۆدا پەیوەندییەکی زۆر بەهێز هەیە. پەیوەندییەکی بەو رادەیە بەهێز دروست بووە کە گەلی کورد بە بێ رێبەر ئاپۆ ناتوانێت بیر لە هەبوونی خۆی بکاتەوە. لەرێگەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ هەبوونی خۆی پێناسە دەکات و واتای پێدەبەخشێت. هەبوون و ئازادی خۆی وەک هەبوون و ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبینێت. مامەڵەکردن بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ وەک رەفتار و مامەڵەکردن لەگەڵ خۆی دەبینێت. رێبەر ئاپۆ بە تەواوەتی خۆی بۆ گەل تەرخان کردووە. لەبەر ئەوەی گەلی کورد بەوە دەزانێت، بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەکات و ئاوێتەی دەبێت. ئەو دۆخە لە کردەوە و قسەکردنەکانی گەلدا دەردەکەوێت. دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' لەلایەن گەلی کوردەوە ئافرێنراوە. گەلی کورد هەموو رۆژێک بەو دروشمەوە، بە واتای ئەوەوە دەخەوێت و هەڵدەستێت. زیاتر ئەو دروشمە دەڵێنەوە، بە دەوری ئەو دروشمەوە کۆدەبنەوە و لەو رێگەوە هەبوونی خۆیان دەهێننە سەر زمان. دروشمەکان گرنگن. بوون بە دروشمی گەل دۆخێکی ئاسایی نییە. دروشم واتایەکی بیردۆزی و سیاسی رادەگەیەنێت. پەیوەندی بە کۆمەڵایەتیبوون، هەبوون و ئازادیی کۆمەڵگاوە هەیە. دروشم ئەو وتانەیە کە تیادا داوای ئازادی دەوترێتەوە. لەبەر ئەمە، ئەوە رامانێکە. کێشەی هەبوون و ئازادی گەلی کورد هەیە. گەلی کورد لە ژێر ناوی هەڕەشەی قڕکردندایە. دەیەوێت ئەو مەترسیە نەهێڵێت. زمان، ناسنامە و کولتوری خۆی بە ئازادی بژی، ئیرادەی ئازادی خۆی نیشان بدات و بژی. ئەوەی ئەو لەپێناویدا شەڕ دەکات بۆ ئەمەیە. بۆ ئەوە تائێستا قوربانی زۆری داوە. ئێستاش ئەو قوربانیدانە بەردەوامە. لەبەر ئەوەی بە بێ تێکۆشان ئازادی دەستەبەر نابێت. گەلی کورد زۆر بە باشی ئەوە دەزانێت. هەربۆیەش بە هەموو جۆرێک دەستبەرداری تێکۆشان نابێت. گەلی کورد رێبەر ئاپۆی خستە ناوەند و چەقی ئەو تێکۆشانەوە.
بۆئەوەی لەو دڵسۆزیە لەنێوان گەلی کورد و رێبەر ئاپۆ تێبگەین، تێگەیشتن لە ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی بە بێ ئەو تێگەیشتنە ئەستەمە کە رێبەر ئاپۆ بە دروستی و بەتەواوەتی لێی تێبگەین. لەبەر ئەوەی ئەو پەیوەندییە کاریگەری یەکلاکەرەوەی لەسەر هەموو پەرەسەندنەکان دانا. ئەو تێکۆشانە کاریگەری یەکلاکەرەوە لەسەر هێڵ و پێشکەوتنی تێکۆشانی ئازادی دادەنێت. مامەڵەی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ گەل و هەوڵوێستی گەل لە بەرەوپێشچوون و فۆڕمگرتنی پەکەکە و تێکۆشانی ئازادیدا رۆلێکی یەکلاکەرەوەی گێڕاوە.
لە نمونەی ڕێبەر ئاپۆ دا ئەوە دەبینرێت کە دانانی پەیوەندیەکی ڕاستەقینە لەگەل کۆمەڵگا، ئەوەندە شتێکی ئاسان و ئاسایی نییە. بە تایبەت لە ڕاستی کورد دا ویستن و بەدەست ھێنانی ئەمە زۆر زەحمەتە. لە لایەک ئەو ترس و لەرز و ئەو نامۆبوونەی کە داگیرکەر دروستی کردووە و لە لایەکی دیکەوە کاریگەری کولتوری ژیانی تاکگەرایی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەربەستێکی جددییە لە بەردەم پەرەسەندنی ئەو جۆرە پەیوەندییە. زاڵبوون بەسەر هەموو ئەمانەدا، ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر بە ترس، زۆرداری و گوشاری داگیرکەر و ڕەتکردنەوەی دەرفەتەکانی ژیانی تاکەکەسی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بە بنەما دانانی ڕاستی گەل و بە باشتر زانینی ژیان و کولتووریان شتێک نییە کە بە ئاسانی بڕیاری لەسەر بدرێت و سەربکەوێت. ئەمەش پێویستی بە بریارداری و پرەنسیپ هەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە نمونەی ئەو پەیوەندییەیەی نێوان ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد زۆر کەمە. بەتایبەتی ئەم جۆرە پەیوەندیانە لە دونیای ئەمڕۆدا بوونیان نییە. ڕووداوی ھاوشێوە زیاتر لە مێژوودا، لە بابەتی گۆرانی و داستانی فۆلکلۆری گەلدا دەبیندریت. ھەرخۆی لە خۆیدا ئەوە دەبینرێت کە؛ گەلی کورد لە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان، داستانەکان، کولتوور و هونەرەکانیاندا ڕێبەر ئاپۆ دەخەنە ناوەوە و شوێنی بۆ دەکەنەوە. ئەمانە بابەتی زۆر گرنگن و پێویستە مرۆڤ سەرنج بخاتە سەر ماناکانیان بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لێی تێبگات و ھەستی پێ بکات.
بناغەی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ بێ گومان ڕێبازەکانی ڕێبەر ئاپۆیە لە بەرامبەر گەل. ڕێبەر ئاپۆ ڕاستی گەلی بینی و هەر بۆیە گەلی بە بنەما دانا. ئەو گەلی وەک پێوەرێکی حەقیقەت دەبینی. ئەم رەفتارەی ڕێبەر ئاپۆ گرنگە. ئەمە نابێت وەک هیچ رەفتارێکی تر سەیر بکرێت. لەم ڕەفتارەدا مانایەکی قووڵی مێژوویی و کۆمەڵایەتی هەیە. بە بنەماگرتنی کۆمەڵگا و مرۆڤەکان، نوێنەرایەتی فکر و ھەلوێستێک دەکات. ھەتا بە گشتی لە زۆر بواردا مرۆڤ دەبێت دژی ئەمە بوەستێتەوە و مەترسی ئەمە بداتە پێش چاوی. ئەمەش بەبێ فکری قووڵ، پلان و دامەزراندنی کەسایەتی ناکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ھەموو ئەمانە دەکات و دەژی. کەسایەتی و ژیانی خۆی بەگوێرەی ئەمە دروست کردووە. ئەمەش واتا دروست بوونی کەسایەتی، ڕامان و بیرکردنەوە. بە واتایەکی تر واتا، ئێوە چۆن بیردەکەنەوە و باوەر دەکەن، بەو گویرەی ئەوە بژین و بەو پێیە ژیان و کەسایەتی خۆیان دروست بکەن. من لەبەر ئەم هۆکارانە ئەمانە دەڵێم. زۆر کەس، لەوانە ئەوانەی خۆیان بە سەرۆک یان ڕێبەر دەبینن، زۆر باسی گەل دەکەن، بەڵام بە گوێرەی ئەوە مامەڵە ناکەن. ژیان و کەسایەتی و تەرکیزیان وابەستەی ئەمە نییە. قسەکانیان و ژیانیان یەک ناگرێتەوە. کەسایەتی خۆیان بە گوێرەی قسە کانیان دروست ناکەن. بە گوێرەی ئەوەی کە ئەم کارانە ئەنجام نادەن بەو شێوەیە ناژین کە قسەدەکەن، بێگومان گەلیش ئەمە دەبینێت، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات و بە گوێرەی ئەوە نزیک دەبێتەوە. ئەمە ئەو خاڵەیە کە گەل زۆرترین سەرنجی دەخاتە سەر و گرنگی پێدەدات. مرۆڤ دەبێت ھاوسەنگی دروست بکات لە نیوان ژیان و قسەکانیدا. ئەمە بنەڕەتیترین پێوەری هەڵسەنگاندنە. بەم شێوەیە راست و ھەڵە لێک جیا ئەکاتەوە. بەگوێرەی ئەمە دەستنیشانی دەکات کە چۆن نزیکی کەسانی دەوروبەری ببێت. گەلی کورد بە گوێرەی ئەمە لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک بووەوە. چونکە ئەو هاوسەنگییەی لە ڕێبەر ئاپۆدا بینی، باوەڕی پێی کرد، وەک ڕێبەری خۆیان قبوڵیان کرد و بوون بە شوێن کەوتوی رێبەرەکەیان. ئەگەر سەرنج بدەین، ئەم پێوەرە، واتە پەیوەندی و ھاوسەنگی نێوان وشە و ژیان، لە ڕێبەر ئاپۆدا رەگەزێکی بنەڕەتییە. هەمیشە ئەمەی پێدەگوتین و دەیویست ئێمەش بەم شێوەیە بین. ڕەخنەی توندی لەو تایبەتمەندیانەی ئێمە دەگرت کە ناھێلیت بەم شێوەیە بین، شیکاریی بۆ کردین و دەستنیاشانی کرد کە دەبیت ئێمە سەربکەوین. ئەو بەم شێوەیە بوو، بەم شێوەیە دەژیا. هەموومان شایەتی ئەمەین. ئەمە لە ڕێبەر ئاپۆدا ئەوەندە بەر چاو و ڕوون بوو کە تەنانەت ئەوانەی دژی ڕێبەر ئاپۆن، نەیانتوانی نکۆڵی لێ بکەن و ناچار بوون دان بەوەدا بنێن.
رێبەر ئاپۆ لەناو گەلاندا گەورەبووە و لەناو گەلەوە دەرکەوتووە. هەڵەنییە کە مرۆڤ بڵێت ئەو تایبەتمەندیەی رێبەر ئاپۆ هەموو شتێک دەردەخات. لەبەر ئەوەی ئەو تایبەتمەندیە زۆر گرنگە. ئەو تایبەتمەندیە جیاوازە کە راستی رێبەر ئاپۆ پێکدەهێنێت. رەنگە لەبارەی زۆر کەسەوە ئەوە بوترێت، بەڵام قووڵبوونەوە لەو راستیەدا و ژیان بە گوێرەی ئەوە، دۆخێکی زۆر جیاوازە. رەنگە ژمارەیەکی زۆر لەناو گەلەوە دەرکەوتبن، بەڵام گرنگ ئەوەیە بە گوێرەی ئەوە بژین و بیژیەنن. ئەوەش پێویستی بە بنەما، مامەڵە و گرێدرابوونە. هەمیش پێویستی بە پەیوەستبوونێکی گەورەیە. بە بێ پرەنسیپ و پەیوەستبوونی ئاسان نییە کە ئەوە دەستەبەر بێت. بۆجی ئەوەندە پێویستە، بۆچی ئەستەمە کە مرۆڤ وەک خۆی، واتە بە گوێرەی ئەو راستیەی تیایدا دەژی، ئەستەمە؟ لەبەر ئەوەی ژیان پستی بەوە بەستووە. هەموو بنەما و کۆڵەکەکانی ژیان بەوەوە بەستراوەتەوە و ئەوەش وایکردووە کە لە نێوان مرۆڤەکاندا پەیوەندی سەردەستەیی بخوڵقێندرێت. واتە ئەقڵیەت و ئەو کولتورەی کە سەردەستەیی بەسەر یەکدا بکەن، یەکتر بچەوسێننەوە و کەسانی لاواز بە کەسانی بەهێز ببەسترێنەوە، ئەو پەیوەندییە بەرەوپێش براوە. لەبەر ئەوە دەسەڵاتدارەکان سیستمێکی لەو جۆرەیان بەرەوپێش بردووە و بەردەوام هەوڵ دەدەن کە لە ناو کۆمەڵگادا بڵاوی بکەنەوە. دۆخێکە کە گەلی کورد تیادا دەژی. گەلی کورد لەناو سیستمی نکۆڵی و جینۆسایددا راستی قڕکردنی لەسەر جێبەجێ دەکرێت. سەرباری ئەوەی پاراستنی بەهاکانی گەلان، رەتکردنەوەی پەیوەندی باڵادەستی و بە بنەماگرتنی ئازادی دژوارە، بەڵام پاراستنی گەلی کورد، پاراستنی هەبوون و ئازادیەکەی زۆر دژوارترە. رێبەر ئاپۆ ئەوەی کردووە و سەرکەوتووە. بۆ ئەوەی راستی رێبەر ئاپۆ و دیالێکتیکی نێوان رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد درکی پێبکرێت، زانین و تێگەیشتن لەو راسیە گرنگە. هەندێک لە گەل تێناگەن یاخود بەو جۆرە لەگەل دەڕوانن کە کەسانێکن کە بە هەست و سۆزەوە دەجوڵێنەوە. ئەوە مامەڵەکردنێکی زۆر هەڵەیە. ئەوە بە تەواوەتی لادان و چەواشەکردنە. بە دڵنیاییەوە راستی بەو جۆرە نییە. بە دڵنیاییەوە گەل باش دەزانێت کە راستی چییە و یەکلاکەرەوەیە.
گرنگە مرۆڤ وکە گەل و کۆمەڵگا لە دۆخی کورد تێبگات. ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد، دۆخی کورد وەک گەل و کۆمەڵگا خراپ بوو. سیاسەت نکۆڵی و سڕینەوە بناغەی کۆمەڵایەتی بە تەواوەتی تێکدابوو و ئەوەس رێگەی بۆ وێرانکارییەکی گەورە کردبووەوە. تائێستاس کۆمەڵگای کورد بە تەواوەتی نەهاتووەتەوە سەرخۆی و کاریگەری داگیرکەری قڕکەری لەسەر خۆی لانەداوە. ئێمە وەک گەل تائێستاش لە ژێر مەترسی لەناوچوونداین. ئێمە لە ژێر هێرشی ئەوەداین. دەسيڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ئەوە دەکات. ئێمە وەک گەل لە دژی ئەوە خۆڕاگری دەکەین و تێدەکۆشین. هەڵبەت ئێمە ئەوە لە سەر بنەمای ئەو ساڵانەی تێکۆشان، ئەزمون و بەرەوپێشچوون دەکەین. ئەمڕۆ راستیەکی گشتی لە ئارادایە. گەلی کورد وشیار بووەتەوە و سەرلەنوێ خۆی بونیادناوەتەوە. ئیرادەیەکی بێکۆتایی هەیە. ئەو تێکۆشانەی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە ئەو راستیەی هێناوەتە ئاراوە. کاتێک رێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد یەک لەو راستیانە بوونی نەبوو. گەلی کورد لەلێواری لەناوچووندا بوو. رێبەر ئاپۆ ئەو راستیەی کە ئێمە وەک گەل تیایدا دەژین وەک لەلێواری لەناوچووندا پێناسەکرد. ئەو راستیەی کە کورد تیایدا دەژی ئەوەیە. کۆلۆنیالیزمی قڕکەر ئەوەی خوڵقاند. وەک هەموو کات دەوترا، دوژمنی گەلی کورد لەو بڕوایەدابوون کە کوردستان کۆتاییهاتووە. کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک رایانگەیاند کە کوردایەتیان لە چیای ئاگری لە گۆڕناوە و ویستیان بڵێن کە کوردایەتی تەواو بووە. کوردایەتی بەو رادەیە لاواز بوو کە گەلی کورد هەروەک ئەوەی لە تاعون رابکات لە کوردایەتی رایدەکرد و لە راستی خۆی هەڵدەهات. دۆخێک کە گەلی کورد و تاکەکانی کورد تیایدا دەژیان ئەوەبوو. لە هەلومەرجی بەو جۆرەدا رێبەر ئاپۆ بڕیاری دەستپێکردنی تێکۆشانیدا.
لەم قۆناغەدا کەسانی دیکەش باسیان لە ئازادی و تێکۆشان دەکرد. بەڵام ئەوانەی له سەرەتادا ئەو فکرەیان دەربڕی، نەیانتوانی لەسەر ئەم هه ڵوێستەی خۆیان بەردەوام بن. یان هەر لە سەرەتای خەباتدا وازدەھێنن، یان کاتێک تووشی ئاستەنگی دەبن ناتوانن لەسەر ئەو هەڵوێستەی خۆیان بەردەوام بن و دەستبەرداری تیکۆشان دەبن. لەبەر ئەوەی رووبەڕوبوونەوە لەگەل راستی کورد و بەگوێرەی ئەوە خۆدامەزراندن و ھەنگاونان زۆر زۆر زەحمەتە. پێش هەموو شتێک هەر شتێک کە بڕیار بوو بکرێت، لەگەڵ گەلدا دەکرا. جگە لە ھێز و ئیرادەی ئەم گەلە بیر لە هیچ شتێکی تر نەدەکرا. ئەگەرئەمەش ویسترابا، شتێکی لەو جۆرە نەدەبینرا. واز لە یارمەتی دانی کورد بینن، هەمووان مەرگی کوردیان پەسەند کرد و پاڵپشتی ئەو سیاسەتەیان کرد کە دەیویست ئەمە بکات. لەبەر ئەوەی زۆر کەس ئەمەیان بینی و تێگەیشتن کە بارودۆخ بەم شێوەیەیە، هەڵوێستی خۆیان گۆڕی و دەستبەرداری تێکۆشان بوون. لە بەرامبەردا ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی باوەری بە گەل کرد و پشتی بە گەل بەست. لەو باوەرەدا بوو کە چی ئەبێت با ببێت، ئەگەر پشتیوانی لە گەل بکرێت و ھەوڵ بدرێت، ئەنجام بەدەست دەھێنین. بۆ ئەوەی توانای ئەم ھێزە ئاشکرا بکات و گەل بێنێتە ئەو ئاستەی کە تێبکۆشێت و ئازادی خۆی مسۆگەر بکات، بەھەموو ھێزی خۆی تێکۆشانی کرد. ڕێبەر ئاپۆ بە گوێرەی ئەمە ژیانی خۆی خوڵقاند. واتا بە تەواوی لەسەر هێڵی تیکۆشانە. بەم شێوەیە پەکەکەی دروست کرد. ئەم ڕەفتارەی ڕێبەر ئاپۆ ڕەفتارێکی چارەنووسساز بووە بۆ ئایندەی گەلی کورد. ئەگەر ئەم ڕەفتارەی وەک بنەما بۆ خۆی وەرنەگرتبا، هیچ پێشکەوتنێک نەدەکرا. لە ڕاستیدا ئەوانەی ڕەفتارێکی لەو شێوەیە بۆ خۆیان ناکەن بە بنەما، سەرەڕای ئەوەی کە خاوەنی وتاری ئازادی و تێکۆشانن، نەیانتوانیوە هیچ پێشکەوتنێک دروست بکەن. من ئەمە تەنها بۆ کەسانی تر ناڵێم. هەروەها کەسانێکیش هەبوون لەو قۆناغەدا کە لە ڕێبەر ئاپۆش نزیک بوون و کەوتبوونە ناو ئەم دۆخە. ئاسان نییە تاکی کورد بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات کە بەراستی ئەگەر تێدەکۆشێت، بەردەوام بێت لە هەڵوێستێکی ئازادیخوازی و تێکۆشان. زۆر کەس کە لە سەرەتاوە لە ڕێبەر ئاپۆش نزیک بوون، لەناویاندا زۆرێکیان درکیان نەکرد بە مەسەلەی گەڕانەوە بۆ کوردستان، ژیان کردن لەوێ و تێکۆشانێکی قورس. بۆ هەندێک کەس گەڕانەوە بۆ ناو گەل، هاتن بۆ کوردستان وەک دواکەوتن دەبینرا. بۆ ئەو کەسانە ئەو کاتە لە ئەنقەرە، لە شارە گەورەکانی تری تورکیادا بوون، چوونە قوتابخانە یان بەدەستھێنانی کار وەک ڕزگارییەک سەیر دەکرا. چونکە ڕێگای ڕزگاری تاکیان هەڵبژارد. بۆ تاکی کورد ئەمە بە جیابوونەوە لە گەل و جیابوونەوە لە کوردایەتی و دەستبەرداربوون لە حەقیقەتی خۆی و قبوڵکردنی داگیرکاری و قڕکاری دێت. ئەمە کۆتایی و رزگاربوونە لە تاکەکەسییە.
بۆ نمونە رێبەر ئاپۆ لە دۆخێکی پێچەوانەوە ژیا. رێبەر ئاپۆ هاتنە شاری بۆ خۆی وەک قۆناغێکی دژوار هەڵسەنگاند و بەو جۆرە باسی کرد. دەزانرێت کە رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەدا شار، مەکینە، رووناک و شەوارەی شار و ئەو ساتانەی یەکەم جار رووبەڕووی ئەوانە بووەتەوە چۆن دەگێڕێتەوە. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ لە شاردا مایەوە و ژیانی شاری لە نزیکەوە بینی، ئەو روانینە زیاتر بەرەوپێشچوو. لەبەر ئەوەی ژیانی شار راستیەکی هەیە کە لە راستی گەل و کوردستان دووردەکەوێتەوە. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ ئەمەی بە نەرێنی هەڵسەنگاند. لە کۆتاییدا رێبەر ئاپۆ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە شێوەیەکی بەهێز شرۆڤەکرد و راستیەکەی خستەڕوو. بۆ وێنە لەو قۆناغانەشدا زۆر کەس یاخود لایەنی رێکخستنی بەرەوپێشچوونەکانی سەرمایەدارییان لە کوردستان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند. رێبەر ئاپۆ ئەوەی بە ئەرێنی نەبینی، پەیوەندی و بنەمای کۆمەڵایەتی وێران دەکات و لە خزمەت قڕکردنی کورداندایە. لەو سەردەمەدا، لە ساڵانی ١٩٧٠دا رێبەر ئاپۆ تێبینی لەو جۆرەی خستەڕوو. ئەو بڕیارە پێشتر لە یەکەم بەرنامەی پەکەکەدا جێی کرابووەوە. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە؛ راستیەک کە رێبەر ئاپۆ لەگەڵ کولتوری شار و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا لەناو ناکۆکیەکی بەوڕادیە قووڵدا ژیا و بە شرۆڤەی مێژوویی راستی ئەو سیستمەی شارستانی خستەڕوو. ئەنجامی دروست بینینی کولتوری جەماوەری و هەڵسەنگاندنیەتی. واتە بناغەی ناکۆکی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ سیستمی دەوڵەت مامەڵە و پەیوەستبوونیەتی بە گەلەوە. بڕوانن، سەرنج بدەن، لەو سەردەمەدا ئەوانەی بەم جۆرە نەبوون، بە پەلەپڕوزە هەوڵیاندا لە جێگەیەک بۆخۆیان لە ناو سیستمی دەوڵەتدا بدۆزنەوە و بچنە ناویەوە. خۆی لە خۆیدا ئەمە رێگەیەکە بەرەو قڕکردنی کوردان. هەموو ئەو شتانەی دەسەڵاتداران بۆ کوردانیان ئامادە کردووە داوێکە کە دەبێتە مایەی قڕکردنی کوردان. رێبەر ئاپۆ بینی کە ئەمەش سەرەتای ئەو داوەیە و تێینەکەوت. هەڵبەت نەک هەر نەکەوتە ناوی، بۆ ئێمە و هەموان، گەل و مێژووی گێڕایەوە و سەلماندی کە ئەوە داوێکە. ئەوەی بە دەستپێکردنی تێکۆشان و بە هەموو بەرەوپێشچوونەکانی ئەمڕۆ دەستەبەر کرد.
رێبەر ئاپۆ لە بواری ژیانی خۆیدا بە تەواوەتی کولتور و پێوانەکانی گەلانی بە بنەما گرت و لەگەڵ ئەواندا ژیا. هەبوونی پەیوەندی بەهێزی لەم جۆرە لە نێوان گەلی کورد و رێبەر ئاپۆدا و ناسینیان لەیەکتر، پەیوەندی بەوەوە هەیە. لە بەئەنجامگەیاندنی ئەو پەیوەندیەدا لەسەر شانی تێکۆشان، لایەنی بیردۆزی و سیاسی راوەستەی لەسەر دەکرێت. هەڵبەت ئەوانە راستن. بەڵام تەنیا لە چوارچێوەی ئەو پێوانانەدا مرۆڤ بیر لە پەیوەندی بەهێز لە نێوان گەلی کورد و رێبەر ئاپۆ بکاتەوە، هەندێک کەموکورت دەبێت. بەجێگەیاندن و هێنانەدی ئەو پەیوەندییە لە ژێر کاریگەری رێبەر ئاپۆدایە. تەنانەت ئەو تایبەتمەندیە رێگەی بۆ ئەوانی دیکە کردەوە و بووە سەرچاوە. هەڵەنابێت کە بەم جۆرە باس بکرێت. رێبەر ئاپۆ ژیان و شێوازی ژیانی راستی گەل، بو گونجاو و ئازادتر بینی و بە گوێرەی ئەوە ژیا. ژیان، دانیشتن، خواردن، خەوتن، قسەکردن، زمان و شێوازی ئەو بەردەوام بە گوێرەی کولتوری گەل بوو. رێبەر ئاپۆ هەرگیز بایەخی ئەو شتانەی کە کەسانی دیکە بە بنەمای دەگرن و بەهایان پێدەدەن، بەردەوام رەخنەی لە رەفتاری نەگونجاو گرت و رەتیکردەوە. دەزانرێت کە تەنانەت زۆر شۆڕشگێڕ دوورکەوتنەوە لە کولتوری جەماوەری و ژیان بەگوێرەی کولتوری جینە سەردەستەکانیان وەک بەرەوپێشچوون دەبینی. بەڵام رێبەر ئاپۆ ئەوەی بە دروست نەدەزانی و تەنانەت بە بناغەی هەموو هەڵەکانی زانی و لە دژی وەستایەوە. هەموو کات ئەو راستیەی بە ئێمە دەوت و داوای دەکرد کە ئێمە تێبگەین و پێویستە لەوەخۆمان بەدوور بگرین. گەلی کورد بە هۆی ئەوەی ئەو راستیەی رێبەر ئاپۆی بینی و ناسی ئەو مامەڵەیەی کرد. راستیەک کە خۆی لە رێبەر ئاپۆوە بە نزیک ببینێت، رێبەر ئاپۆش خۆی نزیک لەو راستیە دەبینێت. بۆ هەبوونی پەویەندی بەم جۆرە بەهێز لە نێوان گەلی کورد و رێبەر ئاپۆدا ئەوەش یەکلاکەرەوەیە.
هەڵبەت رێبەر ئاپۆ هەموو شتێکی بۆ گەلی کورد کرد. لە راستیدا وەک رۆڵەی ئەم گەلە، هەموو شتێکی لەپێناو گەلەکەیداکرد. ئەوەی لەهەمووکەس زیاتر کردووە. تەواوی ژیانی خۆی بۆ گەل و تێکۆشان تەرخان کردووە و بە گوێرەی ئەوە ژیان و کەسایەتی خۆی خوڵقاند، ئەوەی کرد و بەدەستیهێنا. بۆ نمونە رێبەر ئاپۆ بەدوای ژیانی کەسیی نەکەوت. بەدوای ماڵ و موڵکەوە نەبووە. بە تەواوەتی بیری لە لای تێکۆشان و بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی دۆزی کوردستان بوو. پێودانگەکانی ژیانی بە تەواوەتی لە چوارچێوەی دۆز و ئازادی گەلاندا بوو. ئەوانە بابەتی زۆر گرنگن. ئەوانە بەو جۆرە نین کە بە ئاسانی ئەنجام بدرێن و بەدەستبهێندرێن. گەلی کورد باش ئەو راستیە دەزانێت. لەبەر ئەوەی گەلی کورد دەزانێت سەرچاوەی هەموو گەشەسەندنەکان کە بەدەستهێنراون، پەیوەستبوونی قووڵ و رێوشوێنەکانی ئازادی رێبەر ئاپۆیە، بە جۆش و خرۆش و بڕوایەکی گەورەوە پەیوەستە بە رێبەر ئاپۆوە. واتە چۆن رێبەر ئاپۆ لەگەل نزیک دەبێتەوە، ئەویش بەو جۆرە لە رێبەر ئاپۆ نزیک بووەوە، لەبەر ئەوە گەلی کورد هەوڵیدا کە لە وتەکانی رێبەر ئاپۆ تێبگات. لێپرسینەوەی لێنەکردن. گومانی لادروست نەدەبوو کە ئەوانە راستن یان نا. بیریان دەکردەوە کە مرۆڤ چۆن لەوە تێبگەن و چۆن بە کاریبهێنن و هەوڵییاندا کە ئەوە بکەن. بۆ نمونە، هەرچەندە رێبەر ئاپۆ لە زینداندایە و ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵیدا رادەگیرێت، گەلی کورد بۆ ئەوەی لە هەر وتەیەکی رێبەر ئاپۆ تێبگات و بە گوێرەی ئەوە بژی، هەوڵێکی زۆری داوە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی گەلی کورد دەزانێت کە رێبەر ئاپۆ بە تەواوەتی لەپێناو گەلاندا بیر دەکاتەوە. گەلی کورد ئەوەی بە سەد، هەزاران و ملیۆنان جار بینیوە و تیایدا ژیاوە. گەلی کورد وەک ژنان، گەنجان، گەل و هەموو کۆمەڵگا بەو ئەزمونەدا تێپەڕبوون و گەیشتوونەتە ئەنجامێکی لەو جۆرە. گەلی کورد بەو جۆرە لە رێبەر ئاپۆ نزیک دەبێتەوە.
ئەم پەیوەندییەی کە لە نێوان گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆدا دروست بوو، پەیوەندی نێوان تێکۆشانی ئازادی و گەلیشی دەستنیشان کرد. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بە تەواوەتی بە گوێرەی ڕاستی گەل، پێوەرەکانی تێکۆشان و ئازادیان خۆلقاند. بناغەی هێڵی تێکۆشانی بێ ناوبر لەناو پەکەکە دا، دەرئەنجامی ھەلسوکەوتی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلایە. گەلی کورد هەروەک چۆن خۆی لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک کرد، بە ھۆگری و دڵسۆزی بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوو. ئەگەر کارێکتەرەکانی شۆڕشی کوردستان باس بکرێت، دەتوانێت وەک گەل-ڕێبەرایەتی-تێکۆشان ھەلبسەنگێندرێت.
ئەو کەسانەی کە ئەم راستییە بە باشی نازانن، ئەستەمە تێبگەن بۆچی ڕێبەر ئاپۆ ئەوەندە گرنگە بۆ گەلی کورد. دەبێت پێیان بڵێن بۆ ئەوەی لەم بابەتە تێبگەن، پێویستە لەم پەیوەندییەی نێوان گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن. ئەگەر ئەوان لەم پەیوەندییە تێبگەن، ئەوکات دەتوانن لەم راستیەش تێبگەن. بە ڕاستیش بەم شێوەیەیە. ھەر کە جیھان ڕێبەر ئاپۆ دەناسن و لە فکری تێدەگەن و فێردەبن، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. ھەوڵ دەدەن کە لای گەلی کورد شوێنی خۆیان بکەنەوە. ژمارەی ئەمانە لە زیادبووندایە. ئەمە گەشەکردنێکی زۆر گرنگە و پێویستە بەھایەکی زۆری پێبدرێت. زۆر مانادارە کە هەڵوێستێکی لەو شێوەیە لەلایەن گەلانی ستەملێکراوی جیهان و ژنان و ئەوانەی بەدوای دیموکراسی و ئازادیدا دەگەڕێن پەرەی پێبدرێت، بەتایبەتی لە بەرامبەر هەوڵەکانی دوژمن بۆ پچڕاندن و لاوازکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ. دوژمن وەک ڕەهەندێکی قڕکاری کورد هەوڵ دەدات گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ لە یەکتر جیا بکاتەوە. بە دەستی ھەندیک کەس هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەم پەیوەندییە بخەنە ژێر پرسیارەوە و دەڵێن ئەمە هەڵەیە، ئازادی گەلی کورد ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نییە و دەبێت لە بەرامبەر گۆشەگیری کاردانەوەکان بوەستێندرێت. وەک ئەوەی کورد ئەمە بکات، هەموو کێشەکانیان کۆتایین پێ دێت، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت، قرکاردنی کوردان کۆتایی دێت. ئەمە بە تەواوەتی درۆیە و پیچەوانە کردنی راستییەکانە. ئۆپەراسیۆنێکە دژی گەلی کورد. ئامانجیان ئەوەیە کە کورد دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادی ببێت و ژیان لەژێر سیستمی قرکردندا قبوڵ بکات. بۆیە ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە چالاکیانە ئەنجام دەدەن، یان دوژمنی گەلی کوردن، یان ئەو کەسانەن کە خۆیان تەسلیمی دوژمن کردووە و سوودیان لە قرکردنی کورد وەرگرتووە و لەو رێگایەوە پارە و سامانیان کۆکردۆتەوە. بێگومان ئەو جۆرە کەسانە ناکرێ بە کورد ناویان ببەین. ئەوانەی کە ئەم جۆرە قسانە پێش دەخەن، کەسانێکن کە لە لای حکومەت و دەوڵەتن، سەروەت و سامانێکی زۆریان ھەیە و بەو شێوەیە دەژین و تەنانەت پەنجەیەکیان بۆ ئەم تێکۆشانە ھەڵنەھێناوە. مەگەر بەو جۆرە کەسانە دەوترێت کورد؟ بێگومان نەخێر. زۆر ڕوونە کە ئەوان لە دوژمن، دۆژمنترن. گەلی کورد ھەرکە خۆی لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک دەکات و بە رێبەر ئاپۆ خۆی دەناسێنێت، جەوهەری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی خۆی سەرلە نوێ بەدەست دەهێنێت و ئازاد دەبێت. لەبەر ئەوەی دوژمن ئەم ڕاستیە دەزانێت، بۆ پاکتاوکردنی هەنگاوی گەورە دەنێت و ڕێبازی شەڕی تایبەت دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. جەوهەری ئەو شتەی کە ڕوودەدات ئەمەیە.
ئێمە ئێستا لەناو ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی داین. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕاستی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و لە دژی ئەوە تێبکۆشین. ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین ئەبینین کە گەلی کورد بە باشترین و خێراترین شێوە لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێگەیشت و لەدژی ئەوە ھەڵوێستی نیشاندا. کاتێک پیلانگێری نێونەتەوەیی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، گەلی کورد بەشداری چالاکییەکانی "ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەین" و بەرامبەر بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ھەرشتێک پێویست بوو ئەنجامیان دا، بە شێوازیکی ئاشکرا ئەوەیان نیشاندا. ئەمەش هەڵوێستێک بوو لەبەرامبەریان بۆ ئەوەی بزانن کە ژیان بەبێ ڕیبەرایەتی هەرگیز قبوڵ ناکرێت. بێ گومان ئەوەی کە گەلی کورد یەکسەر لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێگەیشت و هەڵوێستی نیشاندا بۆ بەرگریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، دەرئەنجامی پەیوەندییە بەهێزەکەیان بوو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ. لە ڕاستیدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. دوژمن و هێزە نێونەتەوەییەکان ویستیان لە ڕێگەی پیلانگێڕییەوە ئەم کارە ئەنجام بدەن. بەڵام گەلی کورد ئەو کاردانەوە و هەڵوێستەی کە نیشانی دا گەورەتر بوو لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا و بەمەش ھیوای پیلانگێڕانی تێکشکاند. کاتێک کە ھێزی دۆژمن و پیلانگێڕەکان لە ڕێگەی پیلانگێرییەکی نێونەتەوەیی هەوڵیان دەدا گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ لە یەکتر جیا بکەنەوە، بە پێچەوانەوە هێندەی تر ئەم پەیوەندییە پتەوتر بوو. گەلی کورد بە هەڵوێستەکانیان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و بە هەنگاوە بەردەوامەکانیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر کرد. لەم ڕووەوە گەلی کورد بە پاڵپشتییە بەھێزەکانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، نەیانھێشت کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بگات بە ئامانجی خۆی. بە دڵنیاییەوە دۆخەکە بەم شیوەیە. لە لایەکی تریشەوە هەمان هەڵوێست لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێش خرا. ڕێبەر ئاپۆ لەبەرئەوەی کە دەیزانی ئامانجی سەرەکیی ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردە، بەدیلگیرانی ئیمراڵی بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری فکر و هەڵوێستی ئازادی گەلی کورد بەکارهێنا. بە قوڵبوونەوە لە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی دەوڵەت و شارستانیەت، هەموو ئەو داگیرکاری، کۆیلایەتی و پیلانگێڕییانەی لە مێژوودا هەبوون ئاشکرا کرد. بە پەرەپێدانی سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە بەرامبەر سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا کە ڕاستی مرۆڤایەتی لەناو دەبات، کۆمەڵایەتی بوون لەناو دەبات و ژیان و سروشت لەناودەبات، نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو ڕێگای ڕزگاری نیشانی ھەموو مرۆڤایەتی داوە. دیسانەوە بە ئاشکراکردنی شوێنی کورد و دروست کردنی مێژووی گەردوونی و بەهای مرۆڤایەتی، ئەو بەهایەی کە شایەنی بووە داویەتی بە ئەوان و ڕاستی خۆی ئاشکرا کردووە. ئایا لەوە زیاتر بۆ مرۆڤایەتی دەکرێت، بۆ گەلان شتێک کە ئەنجام بدریت ھەیە؟ بێ گومان ئەمە بەنرخترین کارە. ئەمە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆیە بەرامبەر بە پیلانگێڕی ناونەتەوەیی و سیستەمی بەدیلگرتنی ئیمراڵی.
هەڵوێستی گەلی کورد له بەڕامبەڕ گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجەدان لە ئیمراڵی ئاشکرا بوو. سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی لە چوارچێوەی پیلانێگێڕی نێونەتەوەیی پەرەی پێدرا. کاتێک پەیوەستبوونی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکنەشکێندرا، دوژمنان و هێزە پیلانگێڕەکان بۆ بەدیھێنانی ئەوە، سیستمی ئیمراڵییان پەرەپێدا. بەڵام گەلی کورد، بە چالاکییە بێ وچانەکانی لە چوار پارچەی کوردستان و لەو شێوێنانەی تێیدا دەژیت، ئەو ئامانجەی دوژمن و هێزە پیلانگێڕەکانی پووچەڵکردەوە. ئەم هەڵوێستەی گەلی کورد ٢٥ ساڵە بەردەوامە. بە ژمایەکی زۆر کەمپین، جموجۆڵ، هەڵوێست و چالاکی بەردەوام بووە. لە لایەکی تریشەوە چالاکییەکانی پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ تا دێت لە زیادبووندایە و ئەوانەی خۆیان وەک دۆستی گەلی کورد دادەنێن، بەنزیکەی لە هەموو جیهاندا لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی چالاکییان ئەنجام داوە. بەو شێوەیە دۆزی گەلی کورد بۆ لە ئامێزگرتنی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و لە سەرتاسەری جیهان پشتیوانیی لێکرا. بێگومان ئەوە بەرەوپێشچوونێکی گەورەیە. ئێستا گەلی کورد دواجار ڕایگەیاند، کە ئامانجیان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە و دەستبەرداری ئەو ئامانجەش نابن و بە دەستپێکردنی قۆناغێکی لەو جۆرە، ئیرادەی خۆیان بۆ نەهێشتنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە بنچینەوە و کۆتایی پێهێنانی نیشاندا. ئەو هەڵوێستەی گەلی کورد لە لایەن گەلانی چەوساوە، ژنان و هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانەوە بە جۆش و خرۆشەوە پاڵپشتی لێدەکرێت. گەلی کورد و دۆستانی لەوبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن کە چۆن ئەو قۆناغە بەرەوپێش ببەن و قۆناغێکی نوێ بگەیەنە ئەنجام. ئەو هەڵوێستە بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە تەواوی کۆتایی پێدەھێنێت. وەک بزوتنەوە تا کۆتایی پشتیوانی ئەو هەڵوێستە دەکەین. ئەوەی کە دەبێت لە بەرامبەر گۆشەگیری ڕەهای دوژمن بیکەین، ئەوەیە کە ئەو هەڵوێستە زیاتر بەرەوپێش ببەین و بە بەهێزترین شێوە نیشاندانی بدەین.