تەرمی ٢ گەریلا کە لە وان شەهید بوون بەخاکسپێردران

تەرمی توران ئوزەل و شیلان ئوکمەن گەریلاکانی هەپەگە کە لە بەرزاییەکانی وان شەهید بوون، لە زێدی خۆیان بەخاکسپێردران.

تەرمی توران ئوزەل گەریلای هەپەگە کە ١ی ئەیلول لە بەرزاییەکانی ناوچەی مکسی وان شەهید بوون، لە زێدی خۆی لە ئێلح بەخاکسپیردران. خانەوادەی ئوزەل وێنێ تەرمی کوڕەکەیان لە وان وەرگرت و بۆ ئێلح گواستیانەوە. خانەوادەکان ویستیان دوای رێورەسمی ئایینی تەرمی ڕۆڵەکەیان بە بەشداریەکی فراوانی جەماوەری بەخاکبسپێرن، بەڵام پۆلیسی تورک دەوری گۆڕستانەکەی گرت و رێگەیان نەدا جگە لە خانەوادەی ئوزەل کەسێکی دیکە بەشداری بکات.

تەرمی توران ئوزەل لە گۆڕستانی ئاسری بەخاکسپێردرا. لە مەراسیمەکەدا دروشمی ' شەهید نامرن' وترایەوە.

تەرمی ئوزمەن لە مێردین بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای یەژەئاستار شیلان ئوکمەن کە لە هەمانکاتدا شەهید بوو، دوێنێ لە گەڕەکی ستەوری مێردین بەخاکسپێردرا، بەڵام جەندرمەی تورک رێگەی نەدا گەل بەشداری لە رێورەسمەکەدا بکات.

خانەوادەکە بۆ شۆردنی تەرم و جێبەجێکردنی ئەرکی ئایینی تەرمەکەیان بردە مزگەوتی گەڕەکەکە، بەڵام دەرگاکانی مزگەوتەکە داخرابوون و هەندیک کەسا ویستین بێ شۆردن و ئەرکی ئایینی تەرمەکە بەخاکبسپردرێت.

خانەوادەکە نارەزایی بەرانبەر ئەم زوڵمە پیشاندا و دواتر دەرگای مزگەوتەکە کرایەوە و تەرمی شەهید شۆردرا و دواتر بەخاکسپێردرا. پرسەی ئوکمەن لە گەڕەکەکە دانرا.

ف.ق