تەرمی ٢ شەهید لەلایەن بنەماڵەکانیان وەرگیرایەوە

تەرمی گەریلای هەپەگە نادر بودانجەر (ئالان ملازگرت) و گەریلای یەژاستار لەیلا ئایکوت لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرایەوە.

تەرمی شەهیدان

تەرمی نادر بودانجەر و لەیلا ئایکوت کە دەگوترێت لە بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە ٢١ ی حوزەیران هێنرایە نەخۆشخانەی حکومیی جولەمێرگ.

پاش دەرکەوتنی پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.  

تەرمی لەیلا ئایکوت لە ناوچەی ئێلحی شەرناخ، تەرمی نادر بودانجەر لە گوندی تۆراکای ناوچەی ملازگری موش بەخاک دەسپێردرێن.