تەرمی ٤ گەریلای هەپەگە ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

تەرمی ٤ گەریلای هەپەگە لە لجێ شەهیدبوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

لە ١٨ ی ئەیلول لە گوندی دەرەقۆلی ناوچەی لجێ لە ئامەد، ٤ گەریلای هەپەگە بەهۆی بۆردومانەوە شەهید بوون، تەرمەکەیان برایە دامەزراوە پزیشکی دادی ئامەد، پاش وەرگرتنی نموونەی DNA لە بنەماڵەکەیان، ئەمڕۆ تەرمەکەیان لە دامەزراوەی پزیشکی داد وەرگیرایەوە.

تەرمی هاڤین کەرکۆچ بۆ گوندی گەرباریشکی ئێلح و تەرمی چەتین تەمەل (دەمهات) بەرەو ناوەندی وان بەڕێکرا. هەروەها تەرمی جیهاد ئای (پاشور ڕۆهات) بەرەو گوندی سالکیملی ناوچەی پاشوری ئامەد و تەرمی هولیا دەمیر (ئاخین موش) بەرەو گوندی هۆشگەلدی ناوچەی کۆپی موش بەڕێکرا.