تەرمی ستی کاراتای (ئەزدا ئاڤێستا) گەریلای یەژا ستار، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ناوچەی شەمزینانی پارێزگای جۆلەمێرگ شەهید ببوو، رادەستی ئاینور کاراتای دایکی ئەو گەریلا شەهیدە کرایەوە.
ئێسکی کاراتای لە سندوقێکدا ڕادەستی دایکی کرایەوە. دایە کاراتای ئێسکەکانی کچەکەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی لەگەڵ سندوقەکەدا تاوەکو وان برد و لەوێیەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی گواستنەوەى تەرم بەرەو ناوچەی بازیدی ئاگری بەڕێککەوتن. تەرمی کاراتای لە مەزارگەی کوچکران لە بازید بەخاک سپێردرا.
کاراتای ماوەی ٦ ساڵە بەدوای تەرمی کچەکەیدا دەگەڕێت، ٣ مانگ پێش ئێستا بۆ جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتیی لە شەمزینان کرد، نمونەیەکی خوێنی بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی لێ وەرگیرا. کاراتای پاش ٦ ساڵ تەرمی کچەکەی لە سندوقێکدا رادەست کرایەوە.
دایە کاراتاش لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA)ی وت: "دوای چەند ساڵ لە گەڕان بە دوای تەرمی کچەکەمدا، چەند ئێسکێکیان لە ناو سندوقێکدا پێدام. ئەمە زوڵم و دڵڕەقییە. مرۆڤ ناتوانێت ئەو جۆرە زوڵم و دڵڕەقییە قبوڵ بکات، بەڵام ئەگەر ئێسکیش بێت، هەر قبوڵمە، چونکە ئەوە رۆڵەى منە. من شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم و سەری گەلەکەمان ساخ بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٧ی ئاداری ٢٠١٩ ئەمراهـ کاراتای گەریلای هەپەگە و کوڕی دایە ئاینور کاراتای لە ئاگری لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید ببوو.
هەروەها بورهان کاراتای هاوسەری ئاینور، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرابوو و لە زیندانی جۆری تیی گیرەسۆندا دیل کرابوو، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا بەهۆی جەڵتەى دڵەوە گیانی لە دەستدابوو.
ژ.ت