تەرمی گەریلا سەرحەد یاڵچن وەرگیرایەوە
بنەماڵەی یەک لەو دوو گەریلایەی ١٠ی ئایار لە ناوچەی لجێی ئامەد شەهیدبوون، تەرمەکەیان ناسیەوە و وەریانگرتەوە.
بنەماڵەی یەک لەو دوو گەریلایەی ١٠ی ئایار لە ناوچەی لجێی ئامەد شەهیدبوون، تەرمەکەیان ناسیەوە و وەریانگرتەوە.
لە گوندی بامتنێی ناوچەی لجێی ئامەد لە ١٠ی ئایاردا شەڕ هاتە ئاراوە و گەریلای هەپەگە سەرحەد یاڵچن (دڵگەش گوزەرەشین) و گەریلایەکی دیکە کە ناوەکەی نەزانراوە شەهیدبوون.
تەرمی هەردوو گەریلاکە بەمەبەستی ناسینەوەیان گواسترانەوە بۆ دەزگای پزیسکی داد لە ئامەد.
بنەماڵەی گەریلا یاڵچن ١٦ی ئایار لە وانەوە بەمەبەستی ناسینەوەی تەرمەکە چوونە ئامەد.
بنەماڵەکە تەرمەکەیان وەرگرتەوە و روویان کردە وان. بە گوێرەی زانیارییەکان تەرمی گەریلاکەی هەپەگە لە گۆڕستانی کارشیاکی وان بە خاک دەسپێردرێت.
هەروەها راگەیەندرا کە تەرمی گەریلایەکی دیکە کە ناوەکەی نەزانراوە ١٥ی ئایار لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیراوەتەوە.
هـ . ب