تەرمی گەریلای هەپەگە شۆڕش ئەندۆک لە وان بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە شۆڕش ئەندۆک کە ٢١ ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ناوچەی پانۆسی ئاگری شەهید بوو، پاش دوو ساڵ لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە شۆڕش ئەندۆک کە ٢١ ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ناوچەی پانۆسی ئاگری شەهید بوو، پاش دوو ساڵ لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە شۆڕش ئەندۆک (قاسم کایا) کە ٢١ ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ناوچەی پانۆسی ئاگری شەهید بوو، پاش ٢ ساڵ لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە. پاش شەهیدبوونی گەریلا شۆڕش ئەندۆک، تەرمەکەی لە ئەرزەڕۆم لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک سپێردرابوو.
پاش ٢ مانگ لە بەخاکسپاردنی، بنەماڵەکەی بۆ پشکنینی (DNA) خوێنیان بەخشی، بەڵام بۆ ماوەی ساڵێک هیچ زانیارییەکیان پێ نەدرا. پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر پشکنینی (DNA)، دامەزراوەی پزیشکی دادوەری ئەرزەڕۆم بە بنەماڵەکەیان گوت، ئەو زەڕفەی بۆیان ڕەوانەکراوە پێشتر کراوەبووە، بۆیە پشکنینەکە قبووڵ نەکراوە و داوای پشکنینێکی نوێیان کرد. بۆیە بنەماڵەکە لە ئەیلولی ٢٠٢٢ جارێکی تر پشکنینی (DNA) ئەنجامدا.
پێرێ، داواکاری گشتی بانگی بنەماڵەکەی کرد بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە. ئەمڕۆ بنەماڵەکە تەرمەکەی لە گۆڕستانی بێکەسانی ئەرزەڕۆم وەرگرت و بردیانەوە بۆ وان. تەرمی گەریلا شۆڕش ئەندۆک پاش ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئایینی، لە گۆڕستانی کارشیاکای ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکە و کەسوکارەکەیانەوە بەخاک سپێردرا.