تەرمی کوبیلای ئاجەت گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی کوبیلای ئاجەت (گارزان ساسۆن) گەریلای هەپەگە کە لە هەرێمی هەرەکۆل لە شەڕدا شەهید ببوو، لەلایەن سەدان کەسەوە لە ئێلح بەخاکسپێردرا.
تەرمی کوبیلای ئاجەت (گارزان ساسۆن) گەریلای هەپەگە کە لە هەرێمی هەرەکۆل لە شەڕدا شەهید ببوو، لەلایەن سەدان کەسەوە لە ئێلح بەخاکسپێردرا.
تەرمی کوبیلای ئاجەت (گارزان ساسۆن) گەریلای هەپەگە کە لە هەرێمی هەرەکۆل لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١دا لە شەڕدا شەهید ببوو، لەلایەن سەدان کەسەوە لە ئێلح بەخاکسپێردرا.
خانەوادەی کوبیلای ئاجەت گەریلای هەپەگە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بۆ تێستی دی ئێن ئەی، خوێنیان بەخشیە نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆلینی ئێلح. دوای ئاشکرابوونی تێستەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکان خانەوادەی ئاجەتیان ئاگادارکردەوە.
خانەوادەی ئاجەت لە ئێلحەوە چووە سێرت و تەرمی شەهیدیان لە گۆڕستانی زەڤیێ وەرگرت و بۆ ئێلح گواستیانەوە.
بە سەدان کەس لەگەڵ خانەوادە تەرمەکان بردە گۆڕستانی ئاستی ئێلح. پۆلیسی تورک گۆڕستانەکەی گەمارۆدا و جگە لە ئەندامانی خانەوادەکە ڕێگەیان نەدا کەس بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات.
جەماوەر لە دەرەوەی گۆڕستانەکە ما و ئەندامانی خانەوادەکە، تەرمەکەیان بەخاکسپارد. لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیددا، جەماوەر بە بەردەوامی دروشمی ' شەهید نامرن'یان وتەوە.
ف.ق