تەرمی محەمەد ئاکار، کە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی ئاگری لە جەستەی بەردا بەخاک سپێردرا

تەرمی محەمەد ئاکار، کە بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا بوو، لە ئامەد بەخاک سپێردرا.

محەمەد ئاکار شەوی ڕابردوو لە برجی کچکێ لە ناوچەی سووری ئامەد بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە دوای رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە شەهید بوو.

لە دوای کاروبارەکانی پەیمانگای پزیشکی داد تەرمی محەمەد ئاکار لەلایەن بنەماڵەکەی و کەسوکارییەوە برایەوە بۆ گوندی ئاخ مەشتا لە ناوچەی سوور و بەخاکیان سپارد.

پێش ئەوەی تەرمەکە بەخاک بسپێردرێت جەندرمەی تورک گوندەکەیان گەمارۆدا و لە ژێر گەمارۆیەکی چڕی سەربازی و ئەمنیدا تەرمی ئاکار بە خاکسپێردرا.

ژ.ت