دەقی نامەکەی ئاکار کە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهید بوو

محەمەد ئاکار کە دوێنێ بەهۆی گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالانەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهید بوو، لە نامەیەکدس دەڵێتم هیوادارە ئەم چالاکیەی ببێتە هۆی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان.

محەمەد ئاکار کە دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی سوری ئامەد لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، لە نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دیجلە شەهید بوو و نامەیەکی دوای خۆی بەجێ هێشت.

ئاکار لە نامەکەیدا دەڵێت، " وەک دەزانن هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەر ئاپۆوە نییە، ڕێگا بە خانەوادەکەی و پارێزەرانیشی نادرێت چاویان پێبکەوێت، بەبێ ئەوەی هیچ بیانوویەک هەبێت بۆ ڕەتکردنەوەی دیدار، بۆیەدەبێت بیر لە دۆخی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بکەینەوە”.

دەقی نامەکەی محەمەد ئاکار بەم شێوەیەیە:

” هەڤاڵانم سڵاو، دەمەوێت سڵاوێک لە چالاکییەکەی هەڤاڵ ‘بوبۆ’ وەیسی تاش بکەم، وەک دەزانن هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەر ئاپۆوە نییە، رێگا بە خانەوادەکەی و پارێزەرانیشی نادرێت چاویان پێبکەوێت، بەبێ ئەوەی هیچ بیانوویەک هەبێت بۆ رەتکردنەوەی دیدار، بۆیە دەبێت بیر لە دۆخی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بکەینەوە”.

بۆیە من لە دژی ئەو گۆشەگیرییە توندە، کاتژمێر ٠٩:٢١ خولەک، لە سووری ئامەد ئاگر لە جەستەی خۆم بەردەدەم، با بڵێسەی ئاگری جەستەی من ئیمراڵی رووناک بکاتەوە، هیوادارم ئەم چالاکییەی من ببێتە هۆکاری ئازادبوونی جەستەیی رێبەر ئاپۆ”.

“بژی سەرۆک ئاپۆ

بژی سەرۆک ئاپۆ

 بژی سەرۆک ئاپۆ”

رۆژی پێنج شەممە ١٢ی کانونی دووەمیش لەناوچەی پیشەسازی بچوکی ئارتوکلوی مێردین وڵاتپارێزی کورد وەیسی تاش (تەمەن ٦٥) کە پێشتر زیندانی سیاسی بوو، لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، شەهید ببوو.

ف.ق