تەرمی نەڤین دینچ دوای ٥ ساڵ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە
تەرمی نەڤین دینچ کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گەڤەڕ لە شەڕدا شەهید ببوو، دوای ٥ ساڵ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
تەرمی نەڤین دینچ کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گەڤەڕ لە شەڕدا شەهید ببوو، دوای ٥ ساڵ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
تەرمی ئەندامانی یەپەسە و یەپەسە ژن کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ شەهید ببوون، بێ ئەوەی خانەوادەکان ئاگادار بکەنەوە لە گۆڕستانی بێکەسانی ئەرزەڕۆم بەخاکسپێردرابوون. یەکێک لە تەرمەکانیش، تەرمی نەڤین دینچ (بێریتنا ئامەد) بوو. خانەوادەت دینچ بۆ وەرگرتنی تەرمی کچەکیان زۆر جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردبووە بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنابوو.
دواتر لە رێگەی پارێزەرانەوە تێستی ئێن ئەی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا دوای پێنج ساڵ تەرمی نەڤین دینچ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
تەرمی دینچ لە گۆڕستانی بێکەسان لە ئەرزەڕۆم دەرهێنرا و بۆ ئەوەی بەخاکی بسپێرن بۆ ئامەد بەڕێکرا.
ف.ق