تەرمی شەهیدەکان پاش ٥٥ ڕۆژ بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار لەیلا ئایکوت لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ و تەرمی گەریلای هەپەگە نادر بودانجەر لە ناوچەی ملازگری موش بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای یەژاستار لەیلا ئایکوت لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ و تەرمی گەریلای هەپەگە نادر بودانجەر لە ناوچەی ملازگری موش بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای یەژاستار لەیلا ئایکوت و گەریلای هەپەگە نادر بودانجەر لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی شەهیدبوون، تەرمەکەیان لە ٢١ ی حوزەیران برایە نەخۆشخانەی حکومی جولەمێرگ، ئەمڕۆ ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە. تەرمی لەیلا ئایکوت و بودانجەی پاش ٥٥ ڕۆژ بەخاکسپێردرا.
پاش دەرچوونی پشکنینی دی ئێن ئەی داواکاری گشتی جولەمێرگ لە ١٢ ی ئاب، بنەماڵەی لەیلا ئایکوتی ئاگادار کردەوە و کە پشکنینەکە هاوتایە و دەتوانن تەرمەکەیان وەربگرنەوە. ئەمڕۆ بنەماڵەکە چوونە جولەمێرگ و پاش کاروباری فەرمی تەرمی کچەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسانی جولەمێرگ وەرگرتەوە و بردیانەوە بۆ ناوچەی ئەلکێ. ڕێکخستنی دەم پارتی ئەلکێ و بنەماڵەی شەهید ئایکوت بەشداری مەراسیمەکە بوون. تەرمی ئایکوت پاش ڕێوڕەسمی ئایینی لە گۆڕستانی خرابەی ئەلک لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا. پاشان جەماوەر سەردانی ماڵی ئایکوتیان کرد.
پرسەی ئایکوت سبەی لەبەردەم ماڵەکەیان لە ناوەندی ناوچەکە دادەنرێت.
تەرمی گەریلای هەپەگە نادر بودانجەر (ئالان ملازگرت) لە گوندی تۆراکای ناوچەی ملازگری موش بەخاکسپێردرا.