تەرمی سۆزدار ئاسلان گەریلای یەژاستار لە سێرت بەخاکسپێردرا
تەرمی سۆزدار ئاسلان (سارینا تێکۆشین) کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچەی شاخێی وان لە شەرێکدا شەهید ببوو، لە زێدی خۆی لە سێرت بەخاکسپیردرا.
تەرمی سۆزدار ئاسلان (سارینا تێکۆشین) کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچەی شاخێی وان لە شەرێکدا شەهید ببوو، لە زێدی خۆی لە سێرت بەخاکسپیردرا.
سۆزدار ئاسلان (سارینا تێکۆشین) لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ناوچەی شاخێی وان لە شەرێکدا شەهید ببوو. تەرمەکەی لە گۆڕستانی بێکەسانی وان بەخاکسپێردرابوو و دوای ١٧ مانگ لە ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەیدا رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
پۆلیسی تورک گۆڕستانی زەڤیێی ناوەندی سێرتیان گەمارۆدا کە تەرمی شەهیدی تێدا بەخاکدەسپێدرا. پۆلیسی تورک بە تەنها رێگەی بە دوو کەس لە ئەندامانی خێزانەکەیدا کە لە مەراسیمی بەخاکسپاردندا ئامادە بن .
بۆیەش تەرمی سارینا تێکۆشین لەلایەن برا و مامیەوە بەخاکسپێردرا.
ف.ق