تەرمی تۆڵهەڵدان تەکمان لەژێر گەمارۆدا بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلا تۆڵهەڵدان تەکمان (یەڵماز ئوزون) کە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێرت شەهید بوو، ٣ ساڵ پاش ئەوە، ئێسک و پروسکەکەی لەنێو سندووقێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، لەنێو گەمارۆدا بەخاک سپێردرا.

ئێسک و پروسکی گەریلای هەپەگە تۆڵهەڵدان تەکمان (یەڵماز ئوزون) کە ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری سێرت لەگەڵ ٥ لە هەڤاڵەکانی لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون، دوای ٣ ساڵ لە سندووقێکدا بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. هەرچەندە لە ساڵی ٢٠٢٠ نموونەی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی تەرمەکە درا و ئەنجامەکەی دیاریکرا، بەڵام هیچ زانیارییەک بە خێزانەکە نەدرا و تەرمی تەکمان لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک سپێردرا.

دوای ٣ ساڵ، تەرمەکەی تەکمان ڕادەستی بنەماڵەکە کرا، بنەماڵەکە بەڕێ کەوتن بەرەو ناوچەی تاتۆسی سەر بە ئەرزەڕۆم. بنەماڵەکە دەیانویست تەرمەکەی لە گوندی باستۆک بەخاک بسپێرن، بەڵام ئۆتۆمبێلێکی تەرم دابین نەکرا و ڕێگە نەدرا مەلا نوێژی لەسەر تەرمەکە ئەنجام بدات. تەنها ڕێگە بە ئەندامانی بنەماڵەکە درا بەشداری بەخاک سپاردنی تەرمەکە بکەن. تەرمەکە لە ژێر گەمارۆی سەربازەکاندا بە خاک سپێردرا.

لەو گەڕەکەی لەژێر گەمارۆدایە، لەبەردەم هەر ماڵێک سەربازێک دانراوە. هەروەها هاتوچۆ لەنێو گوندەکە و گوندەکانی دەوروبەری قەدەغەکراوە.