تەرمی عوسمان سەلجوک گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا

عوسمان سەرلجوک گەریلای هەپەگە لە شەڕ و پێکدادانێکدا شەهید ببوو و ئەمڕۆ تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.

عوسمان سەرلجول گەریلای هەپەگە لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی سلۆپی شڕنە لە شەڕدا شەهید بوو و لە گۆڕستانی بێکەسانی گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ بەخاکسپێردرابوو. تەرمی گەریلا سەرجول دوای ١٥ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. پێشتر تێستی دی ئێن ئەی وەرگیرابوو  و ئەمڕۆش تەرمی عوسمانی سەلجوک لە گۆڕەکە دەرهێنرا و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی گەریلا سەلجوک لە گۆڕستانی باشاکی گەڕەکی نوحی سلۆپی لەژێر گەمارۆی پۆلیسی تورک بەخاکسپێردرا.

ف.ق