تەڤگەری ئازادی هاوڵاتیانی بۆ نەورۆزی قەندیل بانگهێشت کرد

تەڤگەری ئازادی لەگەڵ پیرۆزباییکردنی جەژنی نەورۆز لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بانگهێشتیان دەکات بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە سەر شەقامەکانی سلێمانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد و بانگهێشتی هاوڵاتیانی شارەکەیان کرد بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل بە دروشمی’ کات کاتی ئازادیە’ بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندی دیاری هەروار پارچەکی کوردستان ئەنام بدرێت.

تەڤگەری ئازادی لە پیرۆزباییەکەیدا ڕایانگەیاند کە نەورۆز جەژنی ئازادی گەلانی بندەستە، ڕەمزی ڕاپەڕین و سەرکەوتنە، بە سەر نا یەکسانی و دەسەڵاتدارێتی و داگیرکاریی.

وابڕیارە ڕۆژی ٢١ی ئازار لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی  لەبەردەم هۆڵی تەواری شاری سلێمانیەوە هاوڵاتیان بەرەو ئاهەنگی قەندیل بەڕێ بکەون کە ئاهەنگەکە لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک دەستپێدەکات.

بەگوێرەی بانگهێشتەکە لە ئاهەنگەکەدا هەریەکە لە هونەرمەندان (لوقمان سەلیم، ژینا سەقزی، فەرشاد ئەمینی، سەمیرا کارزان، نیان عەبدوڵا، پەیام ڕۆژهەڵاتی، کەریم خان سورچی، هۆزان کاوە، گروپی موزیکی شەنگال) بەشداری بکەن.

ف.ق