تولای حاتەم ئۆغۆللاری: با ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر ببێت

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم تۆغۆللاری لە نەورۆزی بازید قسەیکرد و وتی: "با گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایبێت و ئازادی بەڕیز ئۆجالان مسۆگەر ببێت."

نەورۆزی بازید

بە پێشەنگایەتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارت) بە دروشمی "ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە"، لە ناوچەی بازیدی ئاگری بە بەشداربوونی هەزاران کەس نەورۆز پیرۆزکرا. پیۆزبایەکە لە گۆڕەپانی 'زیندانی کۆن' ڕێکخرا و وێڕای بارانێکی زۆر هەزاران کەس هاتنە گۆڕەپانەکە. تولای حاتەم ئۆغۆللاری بەشداری ئاهەنگکە بوو. لە گۆڕەپانەکەدا پۆستەری قازی محەد و شێخ سەعید بەرزکرابوونەوە، هەزاران کەس بە جل و بەرگی کوردی و وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' لە گۆڕەپانەکە ئامادەبوون.

دواتر بەرنامەکانی ئاهەنگەکە دەستیپێکرد و هاسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە پیرۆزبایکردنەکەدا بانگەوازی لە گەل کرد و تیشکی خستە سەر پەیامی ڕیبە ئاپۆ بۆ نەۆرۆزی ٢٠١٣ و وتی: "پەیامی نەورۆزی ٢٠١٣ی بەڕێز ئۆجالان پەیامی ئێمەیە. هەرکاتێک داوای ئاشتی دەکەین، دەسەڵاتداری کۆشک خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات. نوێنەرایەتی حکومەت لە عێراق لوتکەی شەڕ ئەنجام دەدەن. کاتێکی کەم ماوە بۆ هەڵبژاردن و ئەوان بەڵێنی شەڕ دەدەن. بانگەوازی ئێمە بۆ ئاشتی و گفتوگۆیە هێندەی ئامرازی هەڵبژاردن گرنگە. ماوەی ٤٠ ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەکوژرێین و قوربانی دەدەین. پرسی کورد پرسی ستاتۆیە و دەبێت چارەسەربکرێت. پێویستە پرۆسەی گفتوگۆ دەستپێبکاتەوە. بەو هێزەی لە پەیامی ٢٠١٣ەوە وەرمانگرتووە دیسانەوە داوای گفتگۆدەکەین."

لە درێژەی قسەکانیدا تولای حاتەم ئۆغۆللاری باسی لە گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و وتی: "هەتا زیاتر گۆشەگیری ئیمراڵی بسەپێنن، زیاتر دەڵیین با گۆشەگیری ئیمراڵی بە کۆتابێت. هەتا گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوام بێت، پرۆسەی ئاشتی و گفتۆگۆ زەحەمەت تر دەبێت. پێکەوە دەیڵێنەوە با گۆشەگیری ئیمراڵی بە کۆتابێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت. بۆ ئاشی ڕیگەیەکی نوێ دەبینینەوە یان ڕێیەکی نوێ دەکەینەوە. بۆ کردنەوەی ئەم ڕێگەیە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار گرنگە."